لە منبج کۆمەڵەی چەرکەس دەکرێتەوە

گەلی چەرکەس لە شاری منبج کۆمەڵەیەک بۆ کاروبارەکانى خۆیان لەو شارەدا دروست  دەکەن.

ڕۆژی ١٥ی ئاب ڕۆژی ڕزگارکردنی شاری منبجە و لەو ڕۆژەدا چەرکەسەکانی ئەو شارە کۆمەڵەی چەرکەس دەکەنەوە.

نەجییە قرتاوی یەک لە دامەزرێنەرانی ئەو کۆمەڵەیە دەستنیشانی کرد، ئامانج لە کردنەوەی ئەو کۆمەڵەیە، پاراستنی کلتور و فۆلکلۆری چەرکەسیەکانە و وتیشی "وەک چەرکەسەکان لە ناوەندی شاری منبج، خۆمان بە ڕێکخستن دەکەین و هاوکاریی دەگەیەنینە خێزانە چەرکەسەکانی منبج".

نەجییە جەختیشی کردەوە، ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی کۆمەڵەکەیان بەردەوامن و ڕاشیگەیاند، کە لەناو کۆمەڵەکەیاندا وانە و کۆرسی هونەریش دەوترێنەوە.

کۆمەڵەی تورکمانەکانیش بەشداری چالاکییەکانی دووەمین ساڵوەگەڕی ڕزگارکردنی منبج دەکەن.

ر.م