لە نێوان چەتەکانى دەوڵەتى تورک دا لە عەفرین شەڕ روویدا

لە عەفرینی داگیرکراوی ژێر داگیرکەریی دەوڵەتى تورک و چەتەکانیدا، شەڕ لە نێوان چەتەکانی ئەو دەوڵەتە داگیرکەرەدا روویدا. هۆکاری شەڕەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە گروپێک لە چەتەکان خواستویانە لە خاڵێکدا خۆیان بکەنە باڵادەست و زاڵ.

لە عەفرین لە نێوان چەتەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەردا شەڕ روویدا. شەوی رابردوو لە نێوان چەتەکانى سوڵتان موراد و لیوا شیمال دا شەڕ روویدا.

هۆکاری شەڕەکە لەسەر رێکنەکەوتنی چەتەکان بووە بۆ زاڵبوونیان بەسەر خاڵێکدا. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەو شەڕەدا چەتەیەکى گروپە چەتەکەى لیوا شیمال بریندار بووە و هاووڵاتییانى سنووری شەڕەکەش دوکانەکانى خۆیان داخستووە و لە شوێنی شەڕەکە دوورکەوتوونەتەوە.

ژ.ت