لە نێوان چەتەکانى دەوڵەتى تورک و ئەنجوومەنى سەربازیى باب شەڕ روویدا

چەتەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر شەوی رابردوو هێرشیان کردە سەر خاڵی پشکنینی ئەنجوومەنى سەربازیى باب لە گوندی قەرت وێران.

چەتەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە گوندی شێخ ناسری بابەوە بە چەکی دۆشکا و چەکی سوک و کەسی هێرشیان کردە سەر خاڵی پشکنینى ئەنجوومەنى سەربازیى باب.

دواى ئەوەى شەڕڤانانى ئەنجوومەنى سەربازیى باب بەرەنگاری هێرشەکە بوونەوە و وەڵامیان دانەوە شەڕ روویدا.

شەڕەکە بۆ ماوەیەک بەردەوامیى هەبوو، بەڵام زانیاریى روون لەبارەى زیانەکانى ئەو شەڕەوە لە بەردەستدا نییە.

ر.م