لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەردێرەزۆر ٢٦ چەتەی داعش کوژران

لە هێرشێکی ئاسمانیی دژی چەتەکانی داعش بۆ سەر دێرەزۆر لە ڕۆژهەڵاتی سوریا ٢٦ چەتەی داعش کوژران.

 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ،ڕایگەیاند کە  ئەمڕۆ لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر شارۆچکەی سوسای نزیک سنووری عێراق ٢٦ چەتەی داعش کوژران.

ڕوانگەی سوری ئاماژەی بەوەشداوە: دیار نییە ئەو هێرشە ئاسمانییە لەلایەن هێزە ئاسمانییەکانی سوپای عێراقەوە بووە یان هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی.

لە ڕاگەیەندراوی پێشتری ڕوانگەی سوریدا هاتبوو، کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ٢٨ هاوڵاتی کوژراون.

'ژەنڕاڵێکی فەرەنسی : لەناو چەند هەفتەدا داعش بەتەواوی لەناو دەچێت'

لە لایەکی دیکەوە ژەنڕاڵ فریدریک پاریسوت  نوێنەری فەرەنسا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی داعش  ڕایگەیاند کە کە لە ناو چەند هەفتەیەکی دیکە داعش بەتەواوی لە ناو بچێت وداعش وەک هێزی سەربازی لە ڕۆژهەلاتی سووریا بوونی نەمێنێت.

پاریسوت وتی: " دوو سوێنی بچووک ماوە، مندەتوانم بە ئاشکرا بڵێم کە لە ناو چەند هەفتەی دیکەدا  داعش بەتەواوی لەو سوینانەدا لەناو بچێت.

ک-ش