لە هێرشی سوپای سوریادا لە ئیدلب ٤ سەربازی تورک کوژران

سوپای سوریا دوێنێ شەو لە ئیدلب دەستى بە ئۆپراسیۆنێک کرد و لەو ئۆپراسیۆنەدا ٤ سەربازی تورک کوژران و ٩ سەربازی تریش بریندار بوون، کە برینى یەکێکیان قورسە.

سوپای سوریا بە پشتیوانیى رووسیا لە ئیدلب دەستیکردووە بە ئۆپراسیۆن. سوپای سوریا ٣ کیلۆمەتری تر لە سەراکیب نزیک بووەتەوە. ئەو شوێنە لە ئیدلب دا شوێنێکى سەخت و ئاڵۆزە. سوپای سوریا لە چوارچێوەى ئۆپراسیۆنەکەیدا ئێوارەى دوێنێ خاڵی چاودێریى سوپای تورکی لەو شوێنەدا تۆپبارانکرد و بەو هۆیەوە ٤ سەربازی دەوڵەتى تورک کوژران و ٩ سەربازی تریش برینداربوون، کە برینى یەکێکیکان قورسە.

ئەو هێرشە لە کاتێکدا بووە، سوپای تورک پێشتر دەوڵەتى سوریای لە شوێنى سەربازەکانى لەو ناوچەیەدا ئاگادار کردبووە، بەڵام سەرباری ئەوەش سوپای سوریا هێرشی کردوونەتە سەر.

ژ.ت