لە هێرشێکدا لە ڕەقا ١٧ کەس بریندار بوون

دوێنێ ئێوارە کاتژمێر١٠ لە شاری ڕەقا کەسێک مۆتۆرسیکلێت سوار بە بۆمبی دەستی هێرشێکی پێک هێنا کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ١٧ کەس بریندار بوون.

 هێرشەکە بە بۆمی دەنگ لە گەڕەکی باب- بیخدا-ی ڕەقا کرایە سەر چاردرێکی پرسە وسەرخۆشی هاووڵاتیان .

بەشێک لە بریندارەکانیان گواستەوە بۆ بنکەی پزیشکانی بێ سنوور و چەند بریندارێکیش بە هۆی گرانی برینەکانیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی گرێ سپی کران.

لێکۆڵینەوە لە سەر ڕووداوەکە بەردەوامە.

ک-ش