لە هەرێمی باب ٢چەتە کوژران

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایانگەیاند کە لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانیان لەدژی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا ٢چەتە کوژران.

هێزەکانی رزگاری عەفرین دەربارەی چالاکیی شەڕڤانەکانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەداهاتووە:

" هێزەکانی ئێمە چالاکییەکانی خۆیان لەدژی سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی لەهەرێمی عەفرین و دەورووبەری بەردەوام دەکەن.

لە ڕۆژی ١٥ی تەباخدا هێزەکانی ئێمە لەچالاکییەکدا بارەگا و سەنگەرەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانیان کردە ئامانج. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ٢چەتەی فەیلەقی حەمزە کوژران و ٣سەربازی تورک و ٥چەتەی تریش برینداربوون.

ک-ش