لە هەرێمی سەڵماسی ڕۆژهەڵات، بەناوی گەریلاکانەوە پارە لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت

لە ژمارەیەک گوندی هەرێمی سەڵماسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەندێک کەس بە جلی گەریلاکانەوە و لەسەر ناوی پەکەکە پارە لە گوندنشینان وەردەگرن.

بەپێی زانیاریەکان کە لە سەرچاوە خۆجێیەکانەوە وەرگیراوە، لە گوندەکانی سێڤەبەر، دەریک، دێراڤ، پیمەن، ئەیلاش، دێلەزی، دەڤەری ڕەشینە، دیلمەندەک، سوتورەش و لولیچی سەر بە هەرێمی سەڵماسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گروپێکی ٨ کەسی کە ناناسرێن بە جلی گەریلاکانەوە دەگەڕێن.

بە پێی زانیاریەکان ئەو گروپە ڕایانگەیاندووە کە بۆ پەکەکە پارە کۆدەکەنەوە.

ڕاگەیەنرا گروپەکە فشاری لەسەر گەل دروست کردووە، سەرچاوە هەرێمیەکان گەلیان ئاگادارکردووەتەوە کە لەبارەی ئەو کەسانەوە هوشیاربن.

ف.ق