لە پارێزگای دەرعای سوریا ٩ پۆلیس ڕفێنران و کوژران

لە پارێزگای دەرعای باشووری سوریا ٩ پۆلیس لە لایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە ڕفێنران و کوژران.

مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، هێرشەکە لە نزیک باڵەخانەی شارەوانی ئەل مازیریبی نزیک سنوری ئۆردن ئەنجامدراوە.

مەرسەدی سوری ئاماژەی بەوەکردووە، ناسنامەی هێرشبەرەکان نەزانراوە و ٩ پۆلیسیان ڕفاندووە و دواتر تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە.

هەرچەندە لە هەرێمی دەرعا هێرشەکان ئەنجامدراوە، شێواز و زیادبوونی کوژراوەکان لە هێرشی ڕۆژی یەکشەمەدا وەک کردەوەی نائاسایی لەقەڵەمدەدرێن.

ڕامی عەبدول بەڕێوەبەری مەرسەدی سوری بۆ ئاژانسی ئەشوشێتت پرێس ڕایگەیاندووە، لە هێرشەکانی دژی ڕژێمدا زیاتر خاڵی چاودێری و دەوریەی سەربازی بەئامانج دەگیرێن نەک باڵەخانەی حکومی.

ف.ق