لە چالاکی تۆڵەکردنەوەدا داگیرکەرێک کوژرا

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند، لە ناوچەی ڕاعی چەتەیەک کە کاری وەرگێڕی بۆ سوپای تورک دەکرد لە چالاکیەکی سابۆتاژدا کوژراوە.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە نزیک ناوچەی ڕاعی چەتەیەک کە کاری وەرگێڕی بۆ سوپای تورک دەکرد لە چالاکیەکی سابۆتاژدا کوژراوە.

ڕاگەیەنراوەکەی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین بەم شێوەیەیە:

"چالاکی هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی تۆڵەکردنەوەدا لەدژی سوپای تورک و چەتەکانی بەردەوامە.

لە ١٦ی تشرینی دووەمدا لە ناوچەی ڕاعی چەتەیەک کە کاری وەرگێڕی بۆ سوپای تورک دەکرد لە چالاکیەکی سابۆتاژدا کوژراوە.

هەروەها جموجوولی فڕۆکە جەنگیەکان لە سەر ئاسمانی عەفرین و هەرێمی شەهبا بەردەوامە.

ف.ق