لە چالاکیى شەڕڤاناندا لە ئیدلب ٢ چەتەى تورکیا کوژران

ژووری چالاکییەکانى توڕەیى زەیتون رایگەیاند، لە باشوورى ئیدلب لە دژى چەتەکانى فەیلەقی شامى سەر بە سوپاى تورکیا چالاکییان ئەنجامداوە و بەو هۆیەوە ٢ چەتەى ئەو فەیلەقەى سەر بە تورکیا کوژراون.

ژووری چالاکییەکانى توڕەیى زەیتون لەبارەی چالاکیى شەڕڤانانەوە لە دژى چەتەکانى سوپاى تورکیایى داگیرکەر راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "هێزەکانمان رۆژی ١٤ى تەمووزی ٢٠١٨ لە دژى چەتەکانى فەیلەقى شام چالاکییەکیان ئەنجامدا و لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلێکى چەتەکان تێکشکێنرا و ٢ چەتەش کوژران".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو چەتانەى کوژراون لە عەفرین ماڵ و موڵکى هاووڵاتییانیان تاڵان دەکرد و سوکایەتییان بە گەل دەکرد. هێزەکانمان ئۆتۆمبێلى ئەو چەتانەیان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ٢ چەتە بە ناوەکانی یاسر عەلی و تەمام خالید سەعید کوژران".

ژوورى چالاکییەکانى توڕەیى زەیتون راشیگەیاندووە "لە دژی سوپاى تورکیاى داگیرکەر و چەتەکانى لە جەرابلوس، عەزاز، باب، ئیدلب وعەفرین بە بەردەوامى چالاکى ئەنجام دەدەین. بەڵێنیش دەدەین، ئێمە باجی ئەو داگیرکەرییەی عەفرینیان لێدەسێنینەوە و تۆڵە دەکەینەوە. عەرفرین چاوڕێ بە".

ر.م