لە چالاکییەکانی یەپەگەدا لە عەفرین ١٩ چەتەى داگیرکەر کوژران

یەپەگە رۆژی ٢٩ى ئاب بۆ بەرزراگرتنى یادی ٢ شەڕڤانیان، کە بەهۆی پیلانگێڕییەکەوە شەهید بوون زنجیرە چالاکییەکیان لە دژی سوپاى داگیرکەرى تورکیا و چەتەکانى ئەنجامدا. بە لانیکەوە لەو چالاکییەدا ١٩ داگیرکەر کوژران.

ناوەندی راگەیاندنى یەپەگە بڵاویکردەوە، چالاکییەکانى رۆژی ٢٩ى ئابی ٢٠١٨ بۆ تۆڵەکردنەوەى ٢ شەڕڤانى شەهید بووە، کە رۆژی ٩ى ئاب لە پیلانگێڕییەکدا شەهید کرابوون.

لە راگەیاندراوەکەى یەپەگەدا هاتووە، لە گوندەکانى بییە، کەفەر نەبۆ لە ناوچەى شێراواى عەفرین لە دژى سوپاى تورکیاى داگیرکەر و چەتەکانی زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامداوە و لەبارەى وردەکاریى چالاکییەکانەوە رایگەیاندووە:

١

"رۆژی ٢٩ى ئابی ٢٠١٨ و لە کاتژمێر ٠١٠٠ دا هێزەکانمان لە گوندی بییەی شێراوا لە دژى گرووپەک لە چەتەکانی فرقەت حەمزە چالاکییەکى کاریگەرییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ئەو گروپە چەتەیە کە لە دەوری یەک کۆبوو بوونەوە لە نزیکەوە کرانە ئامانج و لێیاندرا. لەو چالاکییە دەستەویەخەیەدا ١٠ چەتە کوژران و دەستیش گیرا بەسەر ٢ چەکى ئەى کەی – ٤٧ی چەتەکاندا. ماتۆڕێکى چەتەکانیش تێکشکێنرا و چەندین چەتەش لە شوێنى چالاکییەکە رایانکرد.

٢

رۆژی ٢٩ى ئابی ٢٠١٨ و لە کاتژمێر ٣:٠٠ دا لە دژى ئۆتۆمبێلێکى چەتەکان، کە لە ئامادەکاریدا بوو بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن، چالاکییەک ئەنجامدار. لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوى تێکشکێنرا و ٥ چەتەى ناو ئۆتۆمبێلەکە کوژران.

٣

٢٩ى ئابی ٢٠١٨ و لە کاتژمێر ٠٦:٠٠ دا یەکەیەک لە هێزەکانمان لە دژى ٢ ئۆتۆمبێلێکى چەتەکان لە نێوان گوندی بییە و کەفەر نەبۆ دا چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا گورزی قورس لە چەتەکان و ئۆتۆمبێلەکانیان درا و ٤ چەتە کوژران کە یەکێکیان سەرچەتەیەکى فەیلەقی شام بوو بە ناوی خالید عەبد و چەندین چەتەى تریش برینداربوون.

لە دواى چالاکییە سەرکەوتوەکانى هێزەکانمان سوپاى تورکیاى داگیرکەر گوندەکانى باشەمەرێ، برج قەیس و گوندی مەزن-ی تۆپبارارنکرد. بە درێژایى ئەو رۆژە فڕۆکە چاودێرییەکانى تورکیاى داگیرکەر بە ئاسمانى ئەو ناوچەیەدا سوڕانەوە.

بە گشتى لە ئەنجامى ئەو چالاکییانە کاریگەرانەدا ١٩ چەتە کوژران. ٣ ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلێک تێکشکێنران و دەستیش بەسەر ٢ چەکى ئەى کەى – ٤٧ (کڵاشینکۆڤ)دا گیرا".

ر.م