لە ڕۆژاڤا ئاگربەست پێشێل دەکرێت و ژنێک شەهید بوو

سوپای داگیرکەری تورکیا و تاقمە چەتەکانی لە پێشلکردنی ئاگربەست و هیرشەکانیان بۆ سەر ناوچە مەدەنیەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامن و ژنێک لە پێهاتەی عەرەب شەهید بوو.

ئەمڕۆ شەممە، لە ئەنجامی هێرش و تۆپبارانی سوپا داگیرکەرەکەی تورکیا و تاقمە چەتە بەکرێگیراوەکانی بۆ گوندی خربەت قەراج کە دەکەوێتە نێوان تل تەمر و سەرێکانی ڕۆژاڤای کوردستان هاوڵاتییەک لە پێکهاتەی عەرەب بە ناوی 'خەولا خدر دەحام' تەمەن ٣٠ ساڵان کە دایکی چوار منداڵە شەهید بوو.
لە گوندی تەولاش کە دەکەوێتە سەر ڕێگای نێودەوڵەتی M4 و١٠ کم لە شارۆچکەی تل تەمرەوە دوورە ڕووبەڕووی هێرشی داگیرکەران بوویەوە، لە بەرامبەردا شەڕڤانانی هیزەکانی سوریای دیموکراتی - قسەدە وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە و لە ئەنجامدا شەڕێکی سەخت ڕویدا و تا ئێستاش شەڕەکە بەردەوامە.

لەلایەکی دیکەوە سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی هێرشیان کردوەتە سەر گوندی ئوم ئیشب سەر بە شارۆچکەی زڕگانی سەرێکانی و لە بەرامبەردا شەڕڤانان لە چوارچێوەی خۆپاراستنی ڕەوادا وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە، لە ئەنجامی ئەوەش شەڕێکی سەخت ڕوویداوە و تا ئەم ساتانەش بەردەوامە.

 

هـ.هـ