لە ڕەقا گروپێک کە چەکیان دەدا بە شانە نووستووەکان-ی داعش دەستگیرکران

لە ڕەقا باندێکی بازەرگانی چەک کە چەک وتەقەمەنییان دەدا بە شانە نووستووەکانی داعش لە هەرێمی ڕەقا دەستگیرکران.

 

ناوەندی ڕاگەیاندی هێزەکانی پاراستنی ناوخۆ-ی ڕەقا ئاشکرایان کرد کە  گروپێک بازەرگانی چەک کە چەک وتەقەمەنی سەربازییان دەدا بە شانە نووستووەکانی داعش دەستگیرکران. هێزەکانی پاراستنی ناوخۆی ڕەقا دەستنیشانی کرد کە شانە نووستووەکانی داعش لە رێگەی ئەو چەکانەوە دەستیان دابوو بە کوشتن وتیرۆرکردنی هاووڵاتیان.

لەو ئۆپەراسیۆنەدا بڕێکی زۆرچەک و تەقەمەنی سەربازی دەستی بەسەردا گیراوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی ناوەندی پاراستنی ناوخۆی ڕەقادا هاتووە:" هێزەکانی پاراستنی ناوخۆچەندڕۆژ پێش ئیستا گروپێک بازەرگانی چەکیان دەستگیرکرد کە تێکەلییان بە چەتەکانی داعشە بووە و چەک وکەرەستەی سەربازییان بۆ شانە نووستووەکانی داعش دابین دەکرد.

ک-ش