لە کۆبانێ و درباسییە گۆشەگیری ئیدانەکرا

گۆشەگیری قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە شاری کۆبانێ و درباسییە لە باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا بە خۆپیشاندانی فراوان ئیدانە کرا.

بەمەبەستی ئیدانەکردنی گۆشەگیری قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، یەکێتی ژنانی گەنج لە شاری کۆبانێ خۆپیشاندانێکی فراوانیان ڕێکخست.

خۆپیشاندانەکە لەبەردەم گۆڕەپانی ژنی ئازاد لە ناوەدنی شار دەستیپێکرد و بەرەو گۆڕەپانی ئەلسەلام لە باکوری شارەکە درێژەی کێشا، تێیدا پۆستەرەکانی ئۆجالان و پانکارتی ئیدانەکردنی گۆشەگیری بەرزکرابوونەوە.

لە گۆرەپانی ئەلسەلام ڕاگەیەندراوێک لەسەرناوی کۆنگرەی ستاری یەکێتی ژنانی گەنج خوێنرایەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا سڵاو لە بەرخۆدانی ئۆجالان لە ئیمراڵی نێردراو ئەوەش هاتبوو: سەرجەم گەلانی هەرێمەکە بۆ شەرەف و ئازادی بەرخۆدان دەکەن، وە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشن.

هاوکات بانگەوازیش کرا لە سەرجەم ژنان بۆ ئازادی ئۆجالان تێکۆشان بەهێزتربکەن.

درباسییە

لە درباسییە-ش خۆپیشاندانێک بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیری ئیمرالی لەبەردەم ناوەندی گەنجانی شۆڕشگێری سوریا بەڕێوەچوو.

لە خۆپیشاندانەکەدا پانکارتی نوسراو" بە ڕۆحی گەنجان گۆشەگیری بشکێنە" و پۆستەرەکانی ئۆجالان بەرزکرابوونەوە.

ڕۆدی هەڤاڵ ئەندامی بەڕێوەبەری تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا لە خۆپیشاندانەکەدا لێدوانێکی دا  هێرش و سیستەمی قڕکردنی دەوڵەتی تورکی لەسەر کوردان ئیدانەکرد و بانگەوازیشی لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد کە بەرپرسیارییەتی خۆیان لەبەرامبەر گۆشەگیری پێکبهێنن.

ڕۆدی جەختیشی کردەوە، کە تێکۆشانیان بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەر ئۆجالان بەهێزتر دەکەن و گەنجان تا شکاندنی گۆشەگیری تێکۆشانیان بەردەوام دەکەن.

ب.ش