لە گری سپی بەهۆی تەقینەوەی مینەوە دوو ئەندامی ئاسایش شەهید بوون

لە سەر ڕێگەی نێوان گوندی تورکەمان-ی زێبیقیا وحەمامێ-ی گرێ سپی لە ڕۆژئاوای کوردستان ، مینێک تەقییەوە و بەو هۆیەوە دوو ئەندامی ئاسایش شەهید بوون.

 

لە سەر ڕێگەی نێوان گوندی تورکەمان-ی زێبیقیا وحەمامێ-ی گرێ سپی لە ڕۆژئاوای کوردستان لە کاتێکدا ئەندامی ئاسایش لە شوێنەوە دەربازدەبوون ، مینێک تەقییەوە. لە ئەنجامی ئەوتەقینەوەیەدا ٢ ئەندامی ئاسایش-ی گرێ سپی شەهید بوون.

قەراروایە تەرمی هەردوو ئەندامەکەی ئاسایش لە شەهیدگەی شەهید مەحموود-ی گری سپی ئەسپەردە بکریت.

ک-ش