لە گرێ سپی تەقینەوەیەکی بەهێز روویدا

لە ناوچەی گرێ سپی کە لە لە ئێستادا لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیر کراوە، تەقینەوەیەکی بەهێز روویدا.

باس لەوە دەکرێت کە تەقینەوەکە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە، بەڵام تا ئێستا لە بارەی وردەکاری تەقینەوەکەوە هیچ زانیاریەکمان بەدەست نەگەیشتووە.

لە گرێ سپی دوو رۆژ بەر لە ئێستا لە نێوان چەتەکانی سوڵتان موراد، فەیلەق ئەلشام و ئەحرار ئەلشەرقیە شەڕێکی قوڕس روویدابوو.

جیاوازتر لە شەڕەکانی رابردوو، ئەم جارە چەکی قوڕسی وەکو هاوەن و دۆشکەش بەکار هێنرابوون.

ز.ش