لە گرێسپی هێرش کرایە سەر ناوەندێکی چەتەکان

لە شارۆچکەی سیلوک-ی سەر بە گرێسپی، بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر ناوەندێکی چەتەکانی ئەحرار ئەلشەرقیە کە ئەنقەرە پشتیوانیان دەکات.

بەپێی زانیارییەکان کە لە سەرچاوە هەرێمییەکان وەرگیراوە، لەهێرشێکدا بۆسەر ناوەندێکی چەتەکانی ئەحرار ئەلشەرقیە، سەرچەتە ئەبو عەبدولڕەحمان و ٣ چەتەی دیکە کوژران.

هاوڵاتیانی سیلوک لە ١ی ئەم مانگە لە دژی سوپای تورک و چەتەکانی خۆپیشاندانیان ئەنجام دابوو کە تێیدا داوایان کردبوو داگیرکەران خاکەکەیان چۆڵ بکەن، هاوکات ژیانی خەڵکی هەرێمەکەش هەرڕۆژ دەچێت قورس تر دەبێت و هاوڵاتیان ڕۆژانە ناڕەزایەتی دژی هێزی داگیرکەران نیشان دەدەن.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە، سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی هەڵیان کوتایە سەر گوندەکانی سالحیە و زێدی لە سنوری شارۆچکەی سیلوک و زیاتر لە ٢٠ کەسیان ڕفاند کە لەناویاندا ژن و منداڵیش هەن.

ب.ش