لە گوندەکانى تەل زەهەب و سەراجییەی شەدادی شەڕێکى قورس لە ئارادایە

شەڕڤانانى قەسەدە لە چوارچێوەى هەڵمەتى گەردەلولی جزیر دا بەردەوام لە پێشڕەوییەکانیان. بەو هۆیەشەوە شەڕێکى قورس لە نێوان شەڕڤانانى قەدەسە و چەتەکانى داعش لە گوندەکانى تەل زەهەب و سەراجییە روو دەدات.

شەڕڤانانى قەسەدە دواى نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە چوارچێوەى هەڵمەتى گەردەلولی جزیر دا گوندەکانى مەدینە و قەبر تەهایان لە باشوورى شەدادی لە دەست چەتەکانى داعش رزگارکرد و بەرەو گوندەکانى تەل زەهەب و سەراجییە دەستیان بە پێشڕەویکرد.

لە ئێستادا لە سنوورى ئەو گوندانەدا شەڕێکى قورس لە نێوان شەڕڤانان و چەتەکانى داعش روو دەدات و شەڕڤانان بەردەوامن لە پێشڕەوییەکانیان و تێکشکاندنى چەتەکانى داعش.

گوندەکانى تەل زەهەب و سەراجییە دەکەوێتە سنوورى نێوان پارێزگاکانى حەسەکە و دێرەزۆر لە نزیک سنوورەکانى نێوان سوریا و عێراقدا.

ر.م