لەدژی دیمەش ژمارەیەک هێرشی موشەکی ئەنجامدران

لەدژی ژمارەیەک هەرێمی دیمەشقی پایتەختی سوریا هێرشی موشەکی ئەنجامدرا. ڕژێمی سوریا باسی ئەوەدەکات، سیستمی دژە موشەکیان ژمارەیەک موشەکی خستووەتە خوارەوە.

ئاژانسی سانای فەرمی ڕژێمی سوریا و سۆشیاڵ میدیاکان باسی زیانەکانی هێرشەکانیان نەکردووە.

کەناڵی ئەلئەخباریە ئاماژەی بەوەکرد، سیستمی دژە موشەکی سوریا هێرشەکانی تێکشکاندووە و ژمارەیەک موشەکی خستووەتە خوارەوە.

ڕۆژنامەی زە جیروسەلام پۆستیش باسی ئەوەی کرد، فڕۆکە جەنگیەکان ئیسرائیل هێرشەکانیان ئەنجامداوە، بەڵام باسی ئامانجەکانی هێرشەکەی نەکرد.

ئاژانسی ئەلحەداد وتیشی، هێرش لە ئاسمانی لوبنانەوە ئەنجامدراوە. هەندێک سەرچاوە باسی ئەوەیان کرد هێرشەکان بۆ سەر جەبخانەیەکی ڕژێمی سوریا لە نزیک فڕۆکەخانەی دیمەشق ئەنجامدران.

مەرسەدی سوری دەڵێت، هێرشەکان لە لایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون، بەلام تا ئێستا ئیسرائیل بەرپرسیاری هێرشەکەی نەخستووەتە سەر شانی.

ئیسرائیل لە ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو، زۆر جار هێرشیان بۆ سەر بنەکەکانی ئێران لە سوریا ئەنجامداوە.

ف.ق