لەعەزاز ٣چەتەی دەوڵەتی تورک کوژرا

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند کە لە چالاکی هێزەکانیاندا لە عەزاز ٣چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین دەربارەی چالاکی هێزەکانی لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر وچەتەکانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوی هێزەکانی ڕزگاری عەفریندا هاتووە، " هێزەکانی ئێمە بە بڕیاردارییەوە چالاکییەکانی خۆیان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە هەرێمی داگیرکراوی عەفرین و دەورووبەری بەردەوام دەکەن و گورزی سەخت لە داگیرکەران دەوەشێنن.

لە ڕؤژی ١٨ی ئاب/٢٧ی گەلاوێژ هێزەکانی ئێمە لەچالاکییەکەدا چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورکیا داگیرکەریان لە دەورووبەری گوندی کەفەرخاشر-ی هەرێمی عەزاز کردووەتە ئامانج. لە ئەنجامی ئەوچالاکییەدا چەتەیەک کوژرا.

لەهەمان ڕۆژدا هێزەکانی ئێمە بەوردی جمووجوڵەکانی چەتەکانیان لە گوندی کەفەرخاشر خستەژێرچاودێری خۆیان و دواترچالاکییەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا شەڕێکی کورت لە نێوان شەڕڤانانی ئێمە و چەتەکاندا هاتە ئاراوە. لەئەنجامی ئەوشەڕەدا ٢چەتە کوژران و چەند چەتەی تریش برینداربوون."

ک-ش