لەعەفرین سەرچەتەیەک کوژرا

لە ئەنجامی چالاکی شەڕڤانانی ژووری چالاکی تووڕەیی زەیتوون لە ناوچەی شەرا-ی عەفرین سەرچەتەیەکی چەتەکانی فەیلق-ی شام بەناوی عەبدول لەتیف ئیکل کوژرا.

 

ژووری چالاکی تووڕەیی زەیتوون لەسەرماڵپەڕی فەرمی خۆی ڕاگەیەنراوێکی بلاوکردەوە وئاشکرای کرد کە چالاکی شەڕڤانان بۆتۆڵەسەندنەوە وسزادانی چەتە داگیرکەرەکان بەردەوامە.

بە پێی راگەیەنراوەکە، لە ئەنجامی چالاکییەکی شەڕڤانان لە ڕۆژی ٣ی ئەیلوول/١٢ی خەرمانان سەرچەتەیەکی چەتەکانی فەیلەق-ی شام بەناوی عەبدوڵا ئیکێل لە ناوچەی شەرا-ی عەفرین کوژرا.

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە،" ئێمە بەڵێنمان داوەتە گەلەکەمان کە درێژە بە بەرخۆدانی خۆمان بدەین، تۆڵەی عەفرین بکەینەوە وهەتاکوگەلی عەفرین نەگەڕێنەوە سەرماڵ وحاڵی خۆیان تێکۆشانی ئێمە بەردەوام بێت."

ک-ش