لەعەفرین ٦چەتەی دەوڵەتی تورکیا کوژران

هێزەکانی رزگاری عەفرین ڕایانگەیاند لەچالاکیی هێزەکانیان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکان لە مارە وعەفرین ٦ چەتەی دەوڵەتی تورکیا کوژران.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین دەربارەی چالاکیی هێزەکانی لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر وچەتەکانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. هێزەکانی ڕزگاری عەفرین رایگەیاند کە لەچالاکیی هێزەکانیان لەدژی داگیرکەراندا لە مارە وعەفرین ٦ چەتەی دەوڵەتی تورکیا کوژران.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، " چالاکییەکانمان لەعەفرین ودەورووبەری لەدژی داگیرکەرانی عەفرین بەردەوامە. لە چوارچێوەی ئەوچالاکیانەدا ڕۆژی ٢١ی ئادار شەڕڤانانی ئێمە لە گەڕەکی ئەشرەفییەی عەفرین مۆڵگەی چەتەکانی فەیلەقی شامیان کردەئامانج، لەوچالاکییەدا چەتەیەک کوژرا و٤چەتەی تربرینداربوو.

ڕۆژی ٢٢ی ئادارشەڕڤانانی ئێمە چەتەکانی دەولەتی تورکیایان لە گوندی تل مالد-ی سەربە مارە-یان کردەئامانج. لەوچالاکییەدا چەتەیەک کوژرا.

ڕۆژی ٢٣ی ئادار شەڕڤانانی ئێمە لەدژی بارەگای چەتەکانی فەیلەقی حەمزە لە گوندی کێمارێ-ی شێراوا چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا ٤چەتە کوژران و ٢جەتەی تریش برینداربوون.

لەئەنجامی ئەو٣چالاکییەدا بەگشتی ٦چەتە کوژران  و٦چەتەی تریش برینداربوون."

ک-ش