لەعەفرین ٩چەتە وسەربازی سوپای تورکیا کوژران

لەچالاکییەکی شەڕڤانانی یەپەگە/یەپەژە لە عەفرین بەلانی کەم ٩ چەتە وسەربازی سوپای تورکیای داگیرکەرکوژران.

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد کە شەڕڤانان لە عەفرین لەنێوان ٢٩ی  تەمووزبۆ ٢ی ئاب/ ٨ی خەرمانان بۆ ١٢ی گەلاوێژ لەدژی چەتەکان وسوپای داگیرکەری تورکیا ٣ چالاکییان ئەنجامداوە.

لە راگەیەنراوەکەی یەپەگەدا هاتووە کە لەو چالاکییانەدا بەلانی کەموە ٩ چەتە وسەربازی سوپای تورکیا کوژراون.

بە پێی بەیاننامەکەی یەپەگە، شەڕڤانان لە ٢٩ی تەمووز/٨ی خەرمانان لەهەرێمی نێوان گوندی فاترتێن وبیرج حەیدەر-ی ناوچەی شێراوای عەفرین ئۆتۆمبیلێکی سەربازی چەتەکانی ئەحراری شامیان کردووەتە ئامانج. لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبیلەکە تێکشاوە، ژمارەی کوژراوو بریندارانی ئەو چالاکییە نەزانراوە.

لە بەردەوامی بەیاننامەکەی یەپەگەدا هاتووە کە ڕۆژی ٣٠ی تەمووز/١٠ی خەرمانان هێزەکانی یەپەگە لە گوندی باسووتێ-ی نوچەی شێراوا-ی عەفرین بە مۆتۆرسیلکتێکی بۆم ڕێژکراو گروپێک لەچەتەکانی لیوای حەمزەیان کردە ئامانج.لەو چالاکییەدا ٤ چەتەی کوژران وهەروەها سەربازێکی سوپای تورکیا کوژراو سەربازێکی دیکەش برینداربوو.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە کە لە رۆژی ٢ی ئاب/١٢ی خەرمانان شەڕڤانانی یەپەگە ویەپەژە لە گوندی کێمارێ-ی ناوچەی شێراوا لە دژی ژرێپۆشێکی سەربازی چەتەکان چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەربازێک و٣ چەتەی سوپای تورکیا کوژرا و چەتەی دیکەش بریندار بوون.

ک-ش