لەنێوان فەیلەقی پێنجەم و هۆزە عەرەبەکانی دەرعا شەڕ ڕوویدا

لە پارێزگای دەرعای سوریا لەنێوان چەکدارانی فەیلەقی پێنجەم کە ڕووسیا پشتگیریان دەکات و چەکدارانی هۆزە عەرەبەکان شەڕ ڕوویدا.

مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆب رایگەیاند، لە شاروچەکی ئەلسۆر و گوندەکانی دەوروبەری دەرعا لەنێوان چەکدارانی فەیلەقی پێنجەم کە ڕووسیا پشتگیریان دەکات و چەکدارانی هۆزە عەرەبەکان شەڕ ڕوویداوە. لە ئەنجامی شەڕدا دوو چەکداری فەیلەقی پێنجەم کوژراون.

لە مانگی حوزەیرانەوە و تا ئێستا لە دەرعا ٦٦٣ جار هێرش، هەوڵی کوشتن بە بۆمب، مین، دەستڕێژی گولە و ئۆتۆمبێڵی بۆمبڕێژکراو لەنێوان هەردوولا ڕوویانداوە.

ف.ق