'لەگەڵ ئەو هێزانە بەرخۆدان دەکەین کە دەمانپارێزن'

هۆزەکانی منبج ڕایانگەیاند، تورکیا دەیەوێت داعش زیندوو بکاتەوە و گەلان کۆمەڵکوژ بکات، ئاماژەشیان بەوە کرد لەگەڵ ئەو هێزانە بەرخۆدان دەکەن کە دەیانپارێزن.

کۆبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد، دواتر بەناوی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی و کار فاروق ئەلماشی، بەناو بەڕێوبەرایەتی سڤیلی دیموکراتیکی شاری منبج و گوندەکان، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانەر محەمەد خێربۆ و بەناوی ئەنجومەنی سەربازی منبج فەرماندەی ئەنجومەنەکە ئیبراهیم ئەلبناوی، وتەیان پێشکەش کرد.

دوای وتەکان، شێخ و ڕیشسپی هۆزەکانی شاری منبج و گوندەکانی ڕاگەیانرداوێکیان خوێندەوە. ڕاگەیاندراوەکەکە لەلایەن شێخ ئیبراهیم ئەلشەلاش- ەوە خوێندرایەوە.

راگەیاندراوەکەی هۆزەکانی شاری منبج و گوندەکانی بەم شێوەیەیە:

"ئێمە وەکو شێخ و ڕیشسپییەکانی شاری منبج و گوندەکانی، لەگەڵ هێزە سەربازییەکانی خۆمان لە نوێنەرایەتی ئەنجومەنی سەربازی منبج و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و بەرێوەبەرایەتی سڤیل، هەروەها بە یەکڕیزیی لە دژی هێرشە دڕندەکانی تورکیا وئەردۆغان و چەتەکانی کە دەکرێتە سەر هەموو سوریا بە تایبەتی بۆ سەر باکور و ڕۆژهەلاتی سوریا، دەوەستینەوە.

چونکە ئامانجی ئەردۆغان پاراستنی ئارامی ناوچەکە نییە، ئامانجی سەرەکی هێشتنەوەی ئاڵۆزیی سوریایە. هێرشەکانی لەدژی باکور و ڕۆژهەلاتی سوریا بەناوی کانی ئاشتی، بەڵام بە پێچەوانەوە کانی تیرۆرە. دوای هێرشەکان، دوای ئەوەی هێزەکانمان ئارامی و ئاسایشیان بە قوربانیکردنی ١١ شەهید و ٢٤ هەزار بریندار بەرقەرار کرد، گەلانی هەرێمەکانی سەرێکانی و گرێسپی دەکاتە ئامانج و ژێرخانی ناوچەکە وێران دەکات. لەسایەی هێزەکانمان زۆر دەستکەوت هاتنەدی و ئەو تیرۆریە هەموو ناوچەکە بە دەستیەوە دامابوو، لەناویان برد. بەڵام حکومەتی تورک و چەتەکانی کە داعشی دۆستیان بەدستی هێزەکانمان تێکشکان، قەبولی نەکرد. هەربۆیە هێرشەکانی بە ئامانجی گێرەشێوێنی و تێکدانی ناوچەکە دەستپێکردووە، بۆ ئەوەی خێر و بێرەکەی بدزێت. ئەوە هەموو بە بیانووی ئەوەی ئاوارەکان لەو ناوچەیە نیشتەجێ بکات ، بەڵام ئامانجەکەی گۆرینی دیمۆگرافی ناوچەکەیە بە نیشتەجێکردنی ئاوارەکان و ئاوارەکردنی دانیشتووە ڕەسەنەکانی، وەک ئەوەی لە عەفرین جێبەجێ کرا.

ئێمە وەکو شێخەکانی هۆزەکانی باکور و ڕۆژهەلاتی سوریان بانگەوازی بۆ ڕای گشتی جیهان و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین کە لەگەڵ دانیشتوانی سفیل بوەستن، بۆ ئەوەی لەو بێسەروبەرەیەی مەغۆلی و بەربەریی ڕزگارمان بێت.

لەبەر ئەوەی ئێستا لە دۆخێکی ئارامدا دەژین، هێرشە عوسمانییەکان بە هیچ شێوەیەک قەبوڵ ناکەین".