لەیەک گۆڕی بە کۆمەڵ دا لە ڕەقە تەرمی ٧٣٠ کەس  دۆزرایەوە

لە گۆڕە بە کۆمەڵەکانی تەڵایە یەکێک لە گەورەترین گۆڕە بەکۆمەڵەکان، کە لە کاتی چەتەکانی داعش ئەو کۆمەڵکوژییە ئەنجامدراوە و خەڵکەکە کۆمەڵکوژکراون زیاتر ٧٣٠ تەرمی تێدا دۆزرایەوە.

چەتەکانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ کاتێک دەستیان بەسەر شاری ڕەقەدا گرت کردیانە پایەتەختی خەلافەتەکەیان، لەگەڵ ئەوەشدا کردیانە ناوەندێکی ترساندت و تۆقاندن بۆ ئەوەی بیری توندڕەوی بەسەر دانیشوتانی شاری ڕەقدا بەسپێنن. دەیان تاوانی گەورەی دژە مرۆییان ئەنجامدا ژمارەیکی زۆری هاووڵاتی و نەیارانی خۆیان کۆمەڵکوژ کرد.

لەدوای ئەوەی هێزەکانی سوریای دیموکراتێک (قەسەدە) بە ئۆپراسێۆنی توڕەیی فورات لە ساڵی ٢٠١٧ شاری ڕەقەیان لە چەتەکانی داعش پاککردەوە و ئەوە شارە کەوتە دەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک. دواى ئەوەش تاوانەکانی دژە مرۆڤایەتیی چەتەکانی داعش زیاتر ئاشکرا بوون. داعش بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی خۆێ بەسەر ئەو شارەدا هەزاران  هاووڵاتی و مەدەنیی کۆمەڵکوژ کردووە و لە گۆڕی بەکۆمەڵ دا شاردونێتیەوە.

یاسر حەمیس بەرپرسی تیمی فریاگوزاریی شاری ڕەقە، کە ڵێکۆلێنەوە لە کۆمەڵکوژییاکانی تاوانی داعش دەکات و گۆرە بە کۆمەڵەکان هەڵدەدنەوە، بە ئاژانسی هەواڵی فورات  (ANF)ی ڕاگەیاند، لە شاری ڕەقە گۆڕە بە كۆمەڵەکان دابەشکراوەن بۆ چوار گۆرەپان، کە تێمەکانی ئێمە کاری تیادا دەکەن. تاکو ئیستا توانیویانە زیاتر لە ٥ هەزار ٢٥٠ تەرم لە و گۆڕە بە کۆمەڵەکان دەربهێنن. بەشێکی زۆری ئەو تەرمانە ژن و منداڵن و سەریان لە لاشەیان جیاکراوەتەوە لە کاتی کوشتنیاندا، یاخود بە فیشک کوژراون.

هەروەها وتیشی، تەنها لە گۆڕی بە کۆمەڵی تەڵایە، کە گەورەترین گۆڕی بە کۆمەڵە ٧٣٠ تەرممان دەرهێناوە، کە زۆربەیان ژن و منداڵن  و کۆمەڵکوژ کراون.

ئەوەشی وت: دوای ئەوەی تەرمەکان لە گۆڕە بە کۆمەڵەکان دەر دەهێنن لە ڕێی پزیشک و توێکاریی تایبەتەوە لێکۆڵێنەوەیان لێ دەکەین. نموونەیک لە جەستەیان دەنێرین بۆ تاقیگە و بەپێی ژمارە لە ئاماری لە ناوچوان تۆماریان دەکەین.

بەرپرسی تیمی فریاگوزاریی ڕەقە راشیگەیاند، ئەو تەرمانەی کە دەریان هێناون دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەمان کردووە بۆ پشتڕاستبوونەوە، زیاتر لە ٧٨٠ تەرممان ڕادەستی خانەوادەکانیان کردووەتەوە. ئەوەی ماوە لای ئێمە پارێزراون و بەپێی ژمارە ئاماریان وەر دەگیرێت.

سەرەڕای ئەوەی چەتەکانی داعش لە سوریا و عیراق کۆمەڵکوژیی گەورەوە و تاوانی دەژە مرۆڤایەتییان ئەنجامداوە و بەڵگەی پێوست بۆ ئەوە تاوانانەش لە بەردەستە، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە تاکو ئێستا لە ئاستی نێودەوڵەتی دادگایەکی نێودەوڵەتی و هیچ پەڕاوەێکی لێکۆڵێنەوە بۆ چەتەکانی داعش لە ئاست ئەو تاوانانەدا نەکراوەتەوە.

گۆڕستانی کسار گەورەترین گۆڕستانە لە شاری ڕەقە و تاکو ئیستا زیاتر لە ٧٠٠ تەرمی تیادا دۆزراوەتەوە، کە لەسەر دەستى چەتەکانى داعش ئەو کەسانە کۆمەڵکوژکراون و لەو گۆڕستاندا شاردرابوونەوە. تا ئیستاش بە گشتی تەرمی ٧٨٠ کەسی ناو گۆڕە بە کۆمەڵەکان ڕادەستی خانەوادەکانیان کراوە.

بەپێ ئامارەکان تاوەکوئێستا بە گشتی ٥ هەزار ٢٠٠ تەرم لە گۆڕە کۆمەڵەکانی داعش دا دۆزراونەتەوە.

ژ.ت