ماتۆڕ سکیلێکى بۆمبڕێژکراو لە باب تەقییەوە

لە نزیک بازاڕی سەوزە و میوەفرۆشان لە باب ماتۆڕ سکیلێکى بۆمبڕێژکراو تەقییەوە.

سەرچاوە هەرێمییەکان بڵاویانکردەوە، لە نزیک بازاڕی سەوزە و میوە لە ناوەندی شاری باب ماتۆڕ سکیلێکى بۆمبڕێژکراو تەقیوەتەوە.

ئاماژە بەوە دەکرێت، بەهۆی ئەو تەقینەوەیە چەندین کەس بریندار بوون و زیانێکى ماددیى زۆریش بە بازاڕەکە گەیشتووە.

تا ئێستا زانیاریى بەرفراوان لەبارەى تەقینەوەکەوە دەست نەکەوتووە.

ر.م