مانگرتن بۆ ئازادیى ئۆجەلان دەستیپێکرد

ناڤ-دەم ڕایگەیاند، بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی نیسان/٣ی گوڵان تاکو ٢٧ی نیسان/ ٧ی گوڵان چالاکی مانگرتن لە خواردن بەڕێوە دەبات.

ناڤ-دەم ڕایگەیاند، بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی نیسان/٣ی گوڵان تاکو ٢٧ی نیسان/ ٧ی گوڵان چالاکی مانگرتن لە خواردن بەڕێوە دەبات.

ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکرات-ی کورد لە ئەڵمانیا (ناڤ-دەم) لەو بارەیەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، لە ئەمڕۆوە ٢٣ تاکو ٢٧ی نیسان /گوڵان، بە مەبەستی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زنجیرە چالاکییەک بەڕێوە دەبەن.

ناڤ-دەم لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و لە درێژەی بەیاننامەکەیدا هاتووە :"دیکتاتۆریی ئەردۆغان-باغچەلی بە کەڵک وەرگرتن لە سیستمی ئەشکەنجەی ئیمڕاڵی کە لە سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرێوەی دەبەن. دەیانەوێت بزووتنەوەی ئازادی، کە بە پێشەنگایەتیی ڕێبەر ئاپۆ بەرێوە دەچێت، لەناوی بەرن. ئێمە ئەو ڕاستیە باش دەزانین، کە سیستمی ئیمڕاڵی ڕژیمێکی ئەشکەنجەیە بۆ تێکشکاندنی ئیرادەی ئازادی کوردان لە لایەن ئەمریکا، یەکیەتی ئەورووپا وتورکیا دروست کراوە. بە ئایدۆلۆژیای بەڕێز ئۆجالان کوردان ئیتر داشى دەستى ئەوان نین و وەک کەرەستە نەماون و ئیستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین ڕێبەر ئاپۆ وەک ئەکتەرێکی سەرەکییە. هەر بۆیە  گوشارو گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ زۆرتر دەبێت".

داوای بەشداریکردن بۆ چالاکییەکە دەکرێت

لە بەیاننامەکەدا وەبیر هێنرایەوە، جارێکی دیکە ڕێگەیان نەدا ئۆجالان لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکەی دیدار بکات، بۆیە بۆ شکاندنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێکهاتنی ئازادی، زنجیرە چالاکیێک ئەنجام بدرێت.

لە بەیاننامەکەی ناڤ-دەم دا ئەوەش هاتووە، "لە چوارچێوەی کەمپەینی ئازادی بۆ ئۆجالان زنجیرە چالاکییەک ئەنجام دەدرێت.هەر بۆیە داوا لە گەلی کوردی وڵاتپارێز، دۆستانمان، ڕێکخستنە ئینتەرناسیۆنالیستەکان و سوسیالیستەکان لە ئەورووپا، بەتایبەتی وڵاتی ئەڵمانیا دەکەین، بەشداری لە ڕێپێوان و چالاکییەکاندا بکەن.

بە پێی بەیاننامەکەی ناڤ-دەم شوێنی چالاکی مانگرتن لە خواردن لە ئەڵمانیا ئەم شارانەی خوارەوەیە:

بەرلین

لە ٢٣ تا ٢٧ی نیسان/  ٣ تاوەکو ٧ی گوڵان گوڵان لە بەردەم کەنیسەی ڕووخاو لە مەیدانی کورفورستندام (Kurfuerstendamm)ی ناوەندی شار، هەر رۆژ چالاکی و مانگرتنەکە لە کاتژمێر ١٢ تا ٦ی ئێوارە دەبێت.

بریمن

لە ٢٣ تا ٢٧ی نیسان / ٣ تاوەکو ٧ی گوڵان لە کاتژمێر٢ی دوای نیوەڕۆ لە مارکت پلاتزە (Marktplatz) لە بەرامبەر بیناى پەرلەمانی بریمن چالاکى و مانگرتن بەڕێوە دەچێت.

 هانۆڤەر

لە ٢٣ تا ٢٧ی نیسان / ٣ تاوەکو ٧ی گوڵان لە کاتژمێر١٢ لە ئێک شتاین تۆپلاتز هۆیدر تارگۆبانک ٣٠١٥٩ (Ecke Steintorplatz Hoehe der Targo Bank 30159) چالاکى و مانگرتنەکان بەڕێوە دەچن.

 کۆڵن

لە ٢٣ تا ٢٧ی نیسان / ٣ تاوەکو ٧ی گوڵان لە کاتژمێر١٢ جەماوەر لە رۆدۆڵف پلاتز (Rudolph Platz) کۆ دەبنەوە و لە کاتژمێر ٣ی ئێوارەدا  دەست بە رێپێوان دەکەن و لە کاتژێر ٧ی ئێوارە بەدواوەوە چالاکییەکە بە شێوەى بە کۆمەڵ بەردەوام بێت.

هەروەها لە باڤەریا، بادەن- ورتمبێرگ، هێسن و زالاند جەماوەر بەشداری چالاکی ئێشکگری بۆ ئازادی ئۆجالان لە ستراسبۆرگ دەبن.