مانگی سوری کورد داوا دەکات دەرمان بگەیەنرێتە عەفرین

لە کانتۆنی شەهبا کە ئیستا سەدان هەزار هاووڵاتی عەفرین-ی لە خۆ گرتووە، لەگەڵ گەرم بوونی هەوادا نەخۆشییەکان پەرەدەستێنن.

لە کانتۆنی شەهبا کە ئیستا سەدان هەزار هاووڵاتی عەفرین-ی لە خۆ گرتووە، لەگەڵ گەرم بوونی هەوادا نەخۆشییەکان پەرەدەستێنن.

مانگی سوری کورد دەستنیشانیکرد، دەرمان لە کانتۆنی شەهبا زۆرکەمە و داوای هاوکاریی کرد.

دوای ئەوەی سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی داعش و بەرەی نوسرە بە ئامانجی داگیرکردنی عەفرین هێرشیان دەست پێکرد، لەدژی ئەو هێرشانە بەرخۆدانیێکی مێژوویی ئەنجامدرا. سەدان هەزارهاووڵاتی عەفرین بەناچاری ئاوارەی کانتۆنی شەهبا بوون. هاووڵاتیانی عەفرین، کە بەناچاری ڕوویان کردووەتە کانتۆنی شەهبا و ناوچەکانی شێراوا-ی عەفرین و لە هەلومەرجێکی سەختدا بەرخۆدان دەکەن. بە هاتنی وەرزی هاوین و گەرمبوونی هەوا و نەبونی ئاوی خواردنەوە و خاوێنی، نەخۆشییەکی زۆر لەنێو ئاوارەکاندا سەری هەڵداوە.

مانگی سوری کورد لە ئیستادا بۆ زیاتر لە ١٧٠ هەزار هاووڵاتیی عەفرین لە کانتۆنی شەهبا و گوندەکانی شێراوا خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش دەکات، بەڵام بەرەو ڕووی کەمیی دەرمان و کەرەستەی تەندروستی بوونەتەوە.

مانگی سوری کورد لە ناوچەی شێراوا ٢ ناوەند و لە شەهبا ٥ ناوەندی تەندروستیی کردووەتەوە و ڕۆژانە خزمەتگوزاری پێشکەشی  ٥٠٠ هاووڵاتی دەکات.

مانگی سوری کورد ئاشکرایکرد، بەرەو ڕووی کەمیی دەرمان بوونەتەوە و بۆ کۆکردنەوەی دەرمان داوای هاوکاریی کرد.

" دەرمان بەش ناکات"

ڕیم کاحلۆ، کە پیشەی دەرمانسازە و ئەندامی بەڕێوەبەریی مانگی سووری کوردە لە عەفرین، ئاشکرایکرد، لەگەل رزۆر بوونی نەخۆشی بەرەو ڕووی کەمیی دەرمان بوینەتەوە ودەرمانی بڕێک لە نەخۆشییەکان لامان دەست ناکەوێت.

 ریم وتی: بەگەرم بوونی هەوا گەلێک نەخۆشی سەرهەڵدەدەن. سەرەڕای ئەوانە نەبوونی ئاوی خواردنەوە و کەمبوونی ماددەی خۆراکی ڕێگە بۆ بڵاو بوونەوەی نەخۆشییەکان خۆش دەکات. ڕۆژانە ژمارێکی بەرچاو بە هۆی نەخۆشییەوە سەردانمان دەکەن. بەڵام بەداخەوە دەرمانی پێویستمان نییە. ئێمە ناتوانین دەرمانی بڕێکی زۆر لە نەخۆشییەکان پەیدا بکەین.

"بە خێرایی پێویستمان بە دەرمانە"

ڕیم کاحلۆ ئاشکرایکرد، دەرمانی نەخۆشییەکانی ئاسم (رەبۆ)، دڵ، نەخۆشییەکانى منداڵان، شەکرە، خوێنبەربوون، نەخۆشییە قورس و جۆراجۆرەکان...هتد دەست ناکەوێت و وتی دەرمانخانەکانمان چۆڵ بوون.

کاحلۆ بۆ هاوکاریی دەرمان بانگەوازی کرد و وتی، "ئێمە پێشتر زۆر جاران باسی دۆخی ئاوارەکانمان کردبوو، لەگەڵ خراپیى دۆخى ئاوارەکان، بەڵام لەگەڵ گەرمبوونی هەوا نەخۆشییەکان پەرەدەستێنن، ئێمە بیر لە ڕۆژانی داهاتوو دەکەینەوە. بە خێرایی پێویستیمان بە دەرمان هەیە.

موحەمەد عیسا یەکێک لە بەرپرسانی مانگی سوری کورد ئاشکرایکرد، بەتایبەت دەرمانی نەخۆشیی دەرونی لای ئەوان دەست ناکەوێت و وتی: زیاتر لە ١٧٠ هەزار هاووڵاتی عەفرین کۆچیان کردووەتە شەهبا و هەروەها ڕێژەی دانیشتوانی شەهبا ٨٠ هەزار کەسە.

ئەو هاووڵاتییانەى کۆچیان کردووە چوونە ناو کەرەڤانە یان ترامڤوا، لە دۆخێکی فیزیکی و دەرونیس خراپدا دەژین، بەڵام ئەو دەرمانەی کە بۆ چارەسەری نەخۆشیی دەرونی بەکار دێت لای ئێمە دەست ناکەوێت.

"دەرمان بەرەو تەواو بوون دەڕوات"

بەرپرسانی مانگی سوری کورد-ی عەفرین دەربارەی کەمبوون و نەمانی دەرمان زانیارییان بڵاوکردوە و بەتایبەت ئاماژەیان بەو نەخۆشییانەکرد، کە دەرمانیان لای ئەوان دەست ناکەوێت وەک:" توبەرکولز، دەرزی منداڵان، دیابت(شەکرە)، ئاسم( ڕەبۆ)، گورچیلە، دڵ و هەناو، نەخۆشبی دەروونی، پێست، دەرزیی مار و دووپشک و دەرمانی منداڵان.