مانگی سووری کورد بە پێی دەرفەت خزمەتی ئاوارەکان دەکات

مانگی سووری کورد لە کەمپی عەین عیسا-ی گرێ سپی سەرەڕای بێ ئیمکانیاتی ودەرفەتی کەم سەدان ئاوارەی کەمپی عەین عیسا دەرمان دەکات.

 

مانگی سووری کورد کە لە ڕێکەوتی ٦ی تەشرینی دوویەم/١٦ی سەرماوەزبە ئامانجی پشکنین و چارەسەری پزیشکی ناوەندێکی تەندرووستی لە کەمپی پەنابەرانی عەین عیسا کردووەتەوە.

ناوەندەکە لە سێ بەشی ژنان، منداڵان وگشتی پێک هاتووە. لە ناوەندەکەدا ٣ دکتۆری پسپۆڕ، ٤ ئەندامی فریاکەوتن و ٣ چاودێری تەندرووستی کاردەکەن. لە بەشی پشکنیندا بۆ نەخۆشییەکان سوریجە، منداڵان وکولێرە پشکنین ئەنجام دەدرێت.

دەرمانخانەکەی مانگی سووری کورد لە کەمپەکەدا بە پێی دەرفەت دەرمان دەدات بە نەخۆشەکان. لەم ناوەندەدا رۆژانە پێشوازی لە ٢٥٠ بۆ ٣٠٠ نەخۆش دەکرێت. ئەو نەخۆشانەی کە لەناوەندەکەدا جارەسەرییان بۆ نەکرێت لە سەرمەسرەفی ناوەندەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی گرێ سپی دەکرێن.

مانگی سووری کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان کە لە ساڵی ٢٠١٢ وە دامەزراوە بە دەیان ناوەند وبنکەی لە شار وشارۆچکەکانی ڕۆژئاوا-باکووری سووریا دامەزراندووە و خزمەتگوزاری تەندرووستی پیشکەش بە هاووڵاتیان دەکات.

ک- ش