مانگی سووری کورد لە حەسەکە نەخۆشخانەی ڤایرۆسی کۆرۆنای کردەوە

مانگی سووری کورد بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دەبن لە شاری حەسەکە نەخۆشخانەیەکی ١٢٠ قەڕەوێلەیی کردەوە.

تا ئیستا لە هەموو جیهان زیاتر لە دوو ملیۆن کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ١٦٠ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. لە هەرێمەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشیەکە تۆمار نەکراوە. بەڵام مانگی سووری کورد بە پشتگیری مانگی سووری کوردستان لە ئەگەری تووشبوونی هاوڵاتیاندا لە حەسەکە نەخۆشخانەی ڤایرۆسی کۆرۆنای کردەوە.

نەخۆشخانەکە بە پێی پێوانەی پزیشکی نێودەوڵەتی ئامادەکراوە و هەر قەڕەوێلەیەک ٣ مەتر لەیەکتریەوە دوورە. نەخۆشخانە لە ٢ بەش پێک دێت و ١٢٠ قەڕەوێلەی تێدایە. لە بەشی یەکەم ٦٠ قەڕەوێلە هەیە و بۆ هەر قەڕەوێلەیەکیش ئامێری هەناسەدان هەیە. لە بەشی دووەمینیش ٦٠ قەڕەوێلە هەیە و ئەگەر نەخۆشخەیەک زۆر بڵاوبووەوەبەکاردەهێنرێت.

نەخۆشخانەکە ٢٤ کاتژمێر کراوە دەبێت

پەرستیار و پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکە کە لە ژێر چاودێری مانگی سووری کورددان ٢٤ کاتژمێر خزمەتی هاوڵاتیان دەکەن. پزیشک و پەرستیاران ٣ ڕۆژ بەپێی پێوانە نێودەوڵەتیەکان و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پەروەردە دەکرێن. خولەکە لە لایەن دەزگای هاوکاری ئیتالیان و ژمارەیەک پزیشکی بیانیەوە بەڕێوەدەبرێت.

ئەو کەسانەی کە گۆمانی کۆرۆنای لێدەکرێت ١٤ ڕۆژ لە ماڵەوە لە کەرەنتینەدا دەبن و دوای ئەوەی ئاشکرا بوو کە نەخۆشیەکەیان هەیە ئەو کاتە لە بەشی سەرەتای نەخۆشخانەکە دەهێڵرێنەوە. ئەگەر لە کانتۆنی جزیر نەخۆشیەکە زۆر بڵاو ببێتەوە، بەشی دووەمی نەخۆشخانەکەش کە ٦٠ گەرەوێلەیە دەکرێتەوە.

ف.ق