مانگی ئایار ڕاستی هەبوونێکی بەنرخ وپڕ واتایە

فەرماندارانی یەکینەکانی پاراستنی ژن -یەپەژە دەربارەی مانگی گوڵان و بەرخۆدێرانی سەرەتای شۆڕشی ژن کە لەناو ڕیزەکانی یەپەژەدا گیانیان بەختکردووە قسەیان کرد. فەرماندارانی ژن دەستنیشانیان کرد کە شەهید بوون لەپێناو ئازادیدا شەرەفێکی گەورەیە.

 

فەرماندارانی یەکینەکانی پاراستنی ژن 'یەپەژە' دەربارەی مانگی گوڵان کە بە مانگی شەهیدان دەناسرێت دوان و یادی بەرخۆدێرانی سەرەتایی هێزەکانی یەپەژەیان کردەوە.

فەرمانداری یەپەژە ڕۆژدا عەفرین دەربارەی مانگی گوڵان وەها دوا "مانگی گوڵان ڕاستی هەبوونی بە هەیبەت و بە بەهایە. مانگی گوڵان مانگی شەهیدانە و لەناو مێژوودا بەرخۆدێرانی ئازادیی بە شەهیدبوون و تێکۆشانی خۆیان گەشتنە ئاستێکی بەرز . ژنان بەردەوام لە ژیانیاندا چەوسێنراونەتەوە، بەڵام بە هەبوونی یەپەژە و بە تێکۆشان، ژنان دیسان خۆیان ژیاندەوە. لە مێژووی کوردستانیشدا ژنانی وەک زەریفە، بەسێ، لەیلا قاسم، مینا قازی و گوڵناز خانم بۆ پاشەڕۆژی گەلی کورد بوون بە ڕوناکی و بە تێکۆشانیان مۆرکی خۆیان لە مێژوودا دانا. ئەوان لەسەر ڕێبازی ڕاستی مێژوویان سەرلەنوێ نوسیەوە. ئێمەش لەسەر ڕێبازی ئەوان و ڕێبازی شەهیدانی مانگی گوڵان دەبین و بەرگری لە تێکۆشانی ئەوان دەکەین".

'لە کەسایەتیی هەڤاڵان مزگین و ئایتاندا یادی تێکۆشانی شەهیدانی گوڵان دەکەینەوە'

فەرماداری یەپەژە زەنارین کۆبانێ-ش وتی "لە کەسایەتیی هەڤاڵان مزگین و ئایتان ئێمە یادی تێکۆشانی شەهیدانی مانگی گوڵان دەکەینەوە. ئەمڕۆ یەپەژە بە دڵێکی پاک و تێکۆشەرانەوە ڕێبازی شەهیدانی گوڵان درێژە پێدەدات. یەپەژە ئەمڕۆ بە تێکۆشینی بێ هاوتای خۆی لە سەرتاسەری  جیهاندا ناسراوە. یەپەژە خزمەت بە بەها و ماف و ژیانی هەموو ژنانی جیهان دەکات. ئەمڕۆ ئێمە بە پەیڕەوکردنی ڕێبازی شەهیدانی خۆمان و بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ خۆمان بە ڕێکخستن دەکەین و خاکی خۆمان دەپارێزین. بۆ گەییشتن بەم ئاستەدا قوربانیی زۆرمان داوە، بەڵام  ئێمە هەرگیز دەستبەرداریی تێکۆشینی خۆمان نابین. هێزی ئەنتارناسیۆناڵەکانیش یەکنەی خۆیان هەیە هەیە و ئەمڕۆ لەناو ڕیزەکانی ئێمەدا جێ دەگرن. کەسایەتیەکانی وەکو هەڤاڵان هێلین، ئامارا عەرەب، ڤیان قامیشلۆ و زیلان عەرەب بەردەوام لە ڕیزی پێشەوە جێگەیان دەگرت. دەبێت ئێمەش خاوەنداریی لە تێکۆشانی شەهیدانی خۆمان بکەین و ئاڵای ئەوان هەڵبگرین".

ک-ش