ماکرۆن: پێویستە لەبیری نەکەین، کێ لەدژی داعش شەڕی کرد

لەمیانەی کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند: تورکیا مامەڵەی لەگەڵ ئەو چەکدارانە کردووە کە پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە و پشتیوانی زۆریشی لێکردوون.

لەمیانەی کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند: تورکیا مامەڵەی لەگەڵ ئەو چەکدارانە کردووە کە پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە و پشتیوانی زۆریشی لێکردوون.

سەرۆکی فەرەنسا لەمیانەی کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە لەندەن، ڕایگەیاند: تورکیا شەڕی ئەو لایەنانە دەکات کە لەگەڵ ئێمە شەڕیان دژی داعش کرد.

ماکرۆن پرسیاری ئەوەشی کردووە:"تێناگەین چۆن دەبێت تورکیا بەشێک بێت لە پەیمانی ناتۆ؟ لەکاتێکدا مامەڵەی لەگەڵ داعش کردووە و سیستەمی ئێس400ی لە ڕووسیا کڕیووە.

ئیمانوێل ماکرۆن ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە:" هیچ شرۆڤەیەک بۆ هەڵوێستەکانی تورکیا ناکرێت، پێناسەی تیرۆر بۆ ئەو هێزانە دەکات کە شەڕی داعشیان کردووە، ئەمە پێناسەی ئێمە نییە".

ف.ق