مستەفا حەمۆ شەهیدی ئەنجومەنی سەربازی منبج بەخاکسپێردرا

بە بەشداری سەدان کەس تەرمی خەلیل مستەفا حەمۆ شەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازی منبج بەخاکسپێردرا.

دانیشتووانی شاری منبج لەبەردەمی نەخۆشخانەی فورات کۆبوونەوە و تەرمی مستەفا حەمۆ (خەلیل مستەفا) شەڕڤانی هێزەکانی ئەنجومنی سەربازی منبجیان وەرگرتەوە کەلەکاتی ئەنجامدانی ئەرکەکەیدا شەهید بوو. هاوڵاتیان ئاڵاکانی ئەنجومەنی سەربازی منبجیان بەرزکردەوە و دروشمی شەهید نامریان بەرزکردەوە.

شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج لە گۆرستانەکە دەقەیەک بۆ گیانی پاکی شەهیدان ڕاوەستان و دوات فەرید شێخۆ فەرماندەری ئەنجومەنی سەربازی منبج قسەی کرد و سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید کرد و وتی،" ئێمە ئەمڕۆ قاڕەمانێکی ئەنجومەنی سەربازی منبج بەڕێدەکەین. لە ڕێگەی شەگیداندا ئێمە بەڵین دەدەین کە بەردەوامی بە ڕێچکەکەیان بدەین و ئامانجەکانیان بەدیبهێنین."

حەسا ئەلداهیر ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان و محەمەد عەلی عەبدۆ هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانی بەڕێوەبەرایەتی مەدەنی منبجیش قسەیان کرد و ڕایانگەیاند کە ئەوان ئەمڕۆ بۆ شەهیدێک کۆبوونەتەوە کە بۆ شەرەف و گیانی شەهیدان و پاراستنی خاکەکەی گیانی بەختکردووە.

دواتر نەقشین خەلیل ئەندامی ئەنجومەنی ژنان وتی،"بۆ ڕزگارکردن خاک و تێکشکاندنی تیرۆر گیانی خۆی فیداکرد.

دوای قسەکردن، ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و تەرمی شەهید بە وتنەوەی دروشم بەخاکسپێردرا.

ف.ق