مەتڕان هاماسیح: ئێمە بۆ شەڕڤانەکانمان نزا دەکەین

مۆریس هاماسیح مەتڕانی سوریانیەکانی هەرێمی جزیر و فورات ڕایگەیاند، ئەوان بۆ شەڕڤانەکانیان نزا دەکەن کە لەدژی داگیرکاری بەرخۆدان دەکەن و لە ڕێگەی بەرخۆداندا گیانیان بەخت کردووە.

مۆریس هاماسیح مەتڕانی سوریانیەکانی هەرێمی جزیر و فورات هێرشی داگیرکەری شەرمەزار کرد و باسی کوشتنی کەشیشی کلێسای کاتۆلیکی ئەرمەن هۆڤسەپ بیدۆیان کرد  و بانگەوازی بۆ یەکێتی نێوان گەلان کرد.

مۆریس هاماسیح مەتڕانی سوریانیەکانی هەرێمی جزیر و فورات بەشداری لە مەراسیمی جەژن کرد کە لە کلێسەی ماریسیان هاکیم لە دربێسی بەڕێوەچوو و بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و هیرشەکانی شەرمەزار کرد و و باسی کوشتنی کەشیشی کلێسای کاتۆلیکی ئەرمەن هۆڤسەپ بیدۆیان کرد و ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی داگیرکەران سزابدرێن و لەسەر خاکەکەیان بچنە دەرەوە نزا بۆ شەڕڤانان دەکەن. مەتڕان هامسیح وتی، "بۆ شەهیدەکانمان کە لە پێناو ئازادی لەدژی سوپای تورک و چەتەکانی بە قاڕەمانێتی شەڕیان کرد نزا دەکەن و گەلیش لە رێگەی ئەواندا یەکێتی خۆی دروست دەکات."

مەتڕان هامسیح وتیشێ، " کەشیشی کلێسای کاتۆلیکی ئەرمەن هۆڤسەپ بیدۆیان بۆ ئەوەی هاوکاری مرۆیی پێشکەش بە ناوەندی تەندروستی دێرەزۆر بکات کەوتە ڕێ، بەڵام داعشەکان لە رێگەدا ئەو و باوکیان شەهید کرد. ئێمەش ئەو و باوکیمان لە قامشلۆ بە مەراسیمێک بەخاکسپارد. ئەو بە تەنها کەشیش نەبوو، کەسێکی خێرخواز بوو. دەیویست هەموو کەسێک لە جیهاندا باش بێت."

ف.ق