مەسەدە: با شۆڕش بپارێزین و لە دژی داگیرکەران یەکڕیز بین

ئەنجومەنی سوریای دیمۆکراتیک-مەسەدە بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەمموزی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، دەبێت شۆڕش بپارێزرێت و هاوکات بۆ یەکێتی و یەکڕیزی بانگەوازیەکی بڵاو کردەوە.

ئەنجومەنی سوریای دیمۆکراتیک-مەسەدە لەم بارەیەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و کە تێیدا هاتووە:

"ئەمڕۆ هەشتەمین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەمموزە. بۆ پاراستنی دەستکەتەکانی ئەم شۆڕشە لە رووی سەربازی، ئابوری، سیاسی و رێکخراوەیەوە، دەرباسی قۆناغێکی نوێی تێکۆشان دەبین.

ئیمە وەکو مەسەدە، لە سەرەتاوە تێدەکۆشین بۆ ئەوەی لە سوریا چارەسەریەکی دیمۆکراتیک بەدی بێنین، بەڵام لایەنەکانی تر کە شەڕ دەکەن، تا ئێستاش چارەسەری دیمۆکراتیک رەتدەکەوە.

لە نێوان ئۆپۆزیسیۆن و دەسەڵاتدا، شەڕی سوریا بەردەوامە. ئەم جارە بۆ خاکی سوریایە، بەڵام ئەمە بوو بە، شتێکی خراپ بۆ گەلی سوریا. ئەو لایەنانە، گەلی سوریایان کرد بە چەتە بۆ ئەوەی بۆ بەرژەوەندیی هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان شەڕ بکەن، بە تایبەتیش بۆ شەڕی لیبیا و یەمەن و هەتا دەگاتە ئازەربایجان.

لە سایەی ئەم شۆڕشەدا بارودۆخی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، جیاواز بوو. لەگەڵ کەمیی دەرفەتەکان، بەڵام چەندین دەستکەوت بەدەست هاتن. دامودەزگاکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە بەرامبەر کێشە ئابوریەکان، بە رێگای گرتنەبەری چەندین رێوشوێن، بار و قورسایی سەر شانی هاوڵاتیانیان کەم کردەوە.

ژنان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا تا ئیستاش پێشەنگی شۆڕشن، لەگەڵ ئەو هەموو تاوانانەی لە دژی ژنان، بە تایبەت لە دژی سیاسەتمەدارانی وەکو هەڤرین خەلەف ئەنجام دران، بەڵام ژنان سوور بوون لەسەر خەباتەکەیان.

ئەم رێوشوێن و سەرکەوتن و دەرچوون لە ئاڵۆزیە ئابوریەکان، پاراستنی ئاسایش و تەندروستی کە لە ئەنجامی هاتنە ئارای قۆناغی کۆرۆنا دروست بوون، بوون بە هۆکار کە چەند لایەنێک بیانەوێت ئەم دەستکەوتانە لەناو بەرن، تەنانەت بە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکی هێرش کرایە سەریان، هاوکات بە گرتنەوەی ئاو، ویستیان شەڕی گەلی سوریا بکەن. لێرەدا هەڵوێستی حکومەتی سوریا و روسیا دەکەوێت ژێر پرسیارەوە.

دەبێت ئێمە قوربانیەکانی دانیشتوانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە ناو قەسەدە، لە یاد نەکەین، چونکە بەرهەمی شۆڕشی ١٩ی تەمووزن و لە دژی تیرۆر و بیری توندڕەو شەڕیان کرد و پیرۆزیە هاوبەشەکانی ژیانیان پاراست.

شۆڕشی ١٩ی تەمموز نەک تەنها لە رووی سیاسیەوە خۆڕگری کرد، بەڵکو لە رووی بەڕێوەبردن و سەربازیشدا خۆڕاگری کرد و دواتر پەرەی بە شۆڕشی کلتوری، ئابوری، کۆمەڵایەتیدا و هیوا و ئاواتی گەلی سوریای جێگیر کرد، چونکە گەلی سوریا لە ٩ ساڵ بەر لە ئێستاوە راپەڕیوە و بۆ بونیادنانی سوریایەکی دیمۆکراتیک و فرەڕەنگ تێدەکۆشێت.

لەم چوارچێوەیەدا شۆڕش بەردەوامە و ئەرکێکی گەورە دەکەوێتە سەر شانی ئێمە. هاوکات بانگەوازی ئاڕاستەی گشت گەلانی سوریا دەکەین کە بەشدار بن لە کارو چالاکی و خەباتەکاندا."

ز.ش