مەسەدە: تاکە ڕێگەی چارەسەری دیالۆگە

مەجلیسی سووریای دیموکراتیک ئەوەی خستەڕووکە بۆمسۆگەرکردنی دامەزراندنی نەتەوەی دیموکراتیک وبرایەتی گەلان تاکە ڕێگەی دانوستانە.

مەجلیسی سووریای دیموکراتیک بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندی مەسەدە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردوە. مەسەدە دەستنیشانی کرد کە بە جێبەجێ کردنی نەتەوەی دیموکراتیک وبرایەتی گەلان تێکۆشانی ئێمە سەردەکەوێت.

لە بەیاننامەکەی مەسەدەداهاتووە،" لەسەردڵسۆزی بۆخوێنی شەهیدان کە لەشەڕی پاراستنی ئازادی گەلان وخاکی سووریا گیانی خۆیان فیداکردووە وبە بۆنەی سێیەمین ساڵی دامەزراندنی مەجلیسی سووریای دیموکراتیک-مەسەدە، دەستنیشانی دەکەین کە شەڕی ئێمە بۆ ڕزگارکردن و دامەزراندن بەردەوام دەکات وئێمە بۆپاراستنی یەکێتی گەلانی سووریا خەباتی خۆمان بەرفراوانتردەکەین. بە رێگەی هاوکاری لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی سووریا وهەلوێستی یەکگرتوو،مافی هاووڵاتیان ویەکسانی کۆمەڵایەتی مسۆگەربکەین.

لەبەردەوامی بەیاننامەکەی مەسەدەدا هاتووە، لەسایەی سیاسەتی مەسەدە وهێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە لەچوارچێوەی بەرخۆدانی خۆیان ڕووبەرێکی فراوان-یان لەخاکی سووریای لەدەستی چەتەکانی داعش ڕزگارکردووە و ئیستاکەش بەرخۆدانی خۆی لەدژی داعش لە هەجین بەردەوام دەکات.هاوکات لەگەل شەڕی ڕزگارکردن ،مەجلیسی مەدەنییەکان وخزمەتگوزراییەکان دامەزران کە بتوانن ئارامی وئاسایش بۆهەرێمە ئازادکراوەکان دابین بکەن.

مەسەدە ئەوەی خستەڕوو، لەسەرڕێبازی ئاشتیانەی خۆیی وکردنەوەی دەروازەی گفتوگۆبۆ چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکانی سوریا هەنگاوهەڵدەنێت.لەسەرئەوڕێبازە مەسەدە دەستی کرد بە دانوستان لەگەل حکومەتی سووریا، بۆئەوەی کە مەسەدە لەسەرئەوباوەڕەیە کە ئاڵۆزییەکانی سووریا دەبێت لەناو خودی سووریادا چارەسەربکرێت. شام پایتەختی سووریایە و دەبێت دیموکراتیزە بکرێت ودەبێت تێیدا ژیانێکی ڕاستەقینە بۆهەمووگەلانی سووریا مسۆگەربکرێت. هەروەها دەبێت بەشێوازێکی ئاشتیانە وبەچاودێری کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەسەڵات دەستاودەست بکرێت.

لەکۆتایی بەیاننامەکەی مەسەدەدا هاتووە، بە بۆنە ساڵیادی دامەزراندنی مەسەدەوە جارێکی تر پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی هەمووهاووڵاتیانی سووریا، حیزب، ڕێکخراوە ولایەنی سەربەخۆ دەکەین کە لەژێرچەتری مەسەدەدا خەبات دەکەن. هیوای سەرکەوتن بۆهەمووان دەخوازین. ئێمە جارێکی تر پشتیوانی خۆمان لە شەڕڤانانی خۆمان لەبەرەکانی شەڕ ڕادەگەێنین وپێکەوە بۆ ڕزگارکردنی عەفرین لەدەستی دەوڵەتی تورکیای داگیرخەبات بکەین.

ئێمە خەباتی خۆمان بۆ دامەزراندنی نەتەوەی دیموکراتیک و پێکهێنانی برایەتی گەلان فراوانتردەکەین."

ک-ش