مەسەدە سێیەمین کۆنگرەى خۆى ئەنجام دەدات

ئەنجوومەنى سوریاى دیموکراتیک (مەسەدە) ئەمڕۆ سێیەمین کۆنگرەى خۆى بەڕێوەدەبات.

کۆنگرەکە بە ئامادەبوونى ٢٧٠ ئەندام و نوێنەرانى شارەکانى ترى سوریا و شاندێک لە ئەوروپا و نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتیى دیموکراتیکى باکووری سوریا بەڕێوەدەچێت.

کۆمیتەى ئامادەکارى کۆنگرەکەى مەسەدە رایگەیاند، چاوەڕێى ئەوە بوون شاندێک لە باکوورى کوردستانەوە بەشدارى کۆنگرەکە ببێت، بەڵام تورکیا رێگرى لە شاندەکە کردووە و رێگاى پێنەداون بڕۆن بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەکەدا.

لە کۆنگرەکەى مەسەدە دا دەستەى نوێى بەڕێوەبەرێتیى مەسەدە هەڵدەبژێردرێن.

ر.م