مەسەدە ناڕەزایی دژی ڕژێمی سوریا نیشان دا: تاوانبارکردنەکان ڕاست نین

ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتانەی ڕژێمی سوریا دەیانخاتە پاڵ هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕاست نین.

ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە، کە ڕژێمی سوریا لە ڕێگەی وەزارەتی کاروباری دەرەوە خستویەتە پاڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە).

لە ڕاگەیاندراوێکدا هاتووە: "وەزارەتی کاروباری دەرەوەی دەسەڵاتی شام دوور لەو دۆخەی کە هەیە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردوەتەوە، کە تێیدا هێرش دەکاتە سەر قەسەدە و تاوانباری دەکات. ڕاگەیاندراوەکە دوورە لە ڕاستی و هەمووی درۆیە و ئێمە ڕەتی دەکەینەوە".

مەسەدە ڕاگەیاندراوەکەی ڕژێمی سوریا پەیوەندیدار بە کۆبوونەوەی لوتکەی ئەنقەرە دەزانێت، بۆیە لە ڕاگەیاندراوەکەی خۆیدا دەڵێت: "ئێمە ئەو تاوانانە بەدەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان 'گەرەنتیکەران' لە ئاستانە بەڕێوە دەچێت نازانین، کە ئامانج لێی ڕازیکردنی لایەنی تورکییە و خەریکی لێکتێگەیشتن و ئاساییکردنەوەن. جگە لەوەی ڕاگەیاندراوەکە پڕە لە دژیەکی، پەیوەستبوونی حکومەتی شامی پێوە دیارە، کە بووەتە هۆی ئەم هەموو وێرانییەی وڵات و ڕێگەی داوە دەوڵەتە بیانییەکان بێنە ناو خاکی سوریاوە".

مەسەدە لە ڕاگەیاندراوەکەدا وەبیری هێناوەتەوە کە دەبێت وەڵامی سوپای داگیرکەری تورک بدرێتەوە، بەتایبەت لەبەر ئەوەی خاکی سوریای داگیر کردووە و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "دەبوایە حکومەتی شام باسی ئەو تاوانانەی ڕژێمی تورکیا کردبایە لەبارەی بەرفراوانکردنی داگیرکەرییەکانی لەسەر خاکی سوریا. ئەوەش وەکو نمونەیەک هێایەوە کە دوێنێ ئەردۆغان وتی هێزەکانیان لە ئیدلب ناکشێننەوە و هۆشداری دایە سوپای سوریا لەوەی نزیک نەبنەوە. وێڕای ئەوەش حکومەتی شام بە گوێرەی ڕووسیا و ئێران ئەمڕۆ لەگەڵ تورکیا کۆ دەبنەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی سوریا دوور لە خاوەنەکانی بەڕێوە دەبەن، لە نەتەوەبوون و سەربەخۆیی دەڕوانێت".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەسەر یەکێتی خاک سوریا کراوەتەوە و هاتووە: "پارچەپارچەکردنی سوریا لە بەرنامەی پێکهاتەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریادا نەبوو، بەڵام ئەو ناوچەیە تاکە ناوچەیە کە دامەزراوەکانی نەتەوەدەوڵەتی پاراستووە. ئەو ناوچەیەی قەسەدە لەدژی تیرۆر شەڕی تێدا کردووە، یەکێتی خاکی سوریا و تەواوی پێکهاتەکانی پاراستووە".

مەسەدە ڕاگەیاندراوەکەی ڕژێمی بە ژێرکەوتوو ناو نا و وتی: "ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) ڕاگەیاندراوەکەی ڕژێم بە ژێرکەوتوو دەزانێت و وەکو ئەوە وایە لەبارەی هەرێمێکی دیکە و بە لۆژیکێکی دیکە قسە دەکات، ئەوەش لەسەر ناوچەکەی ئێمە جێبەجێ نابێت، بەداخەوە بۆ ڕژێمی سوریا کە هێشتا بەو عەقڵیەتەوە دەوڵەت بەڕێوە دەبات. هەروەها جەخت دەکەینەوە لەوە گۆڕینی سیستمی چەوساندنەوەی ناوەندی ئەرکێکی نەتەوەییە، دەبێت دوا نەکەوێت".

ژ.ت