مەسەدە کۆمەڵکوژی دوما-ی شەرمەزار کرد

" مەسەدە ئەو کۆمەڵکوژییەی کە لەدژی هاووڵاتیانی دوما پێکهاتووە بەتوندی شەرمەزار دەکا ،وداوا لە تەواوی لایەنە پێوەندیدار و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکات کە بە شێوازێکی جیدی لە دژی بکوژان هەڵوێست بگرن،تا کۆتایی بە کوشتنی هاووڵاتیانی مەدەنی لە سووریا بهێبرێت"

مەجیلیسی سووریای دیموکراتی-مەسەدە، لەسەر کۆمەڵکوژییەکەی دوما، کە بە چەکی کیمیایی ئەنجامدراوە بەیاننامێکی بڵاو کردەوە.

مەسەدە ئەوەی خستە ڕوو لە کاتێکدا کە هێزە هەرێمییەکان و هێزە نێودەوڵەتییەکان لە نێوان خۆیاندا ڕێکەوتن دەکەن، هاووڵاتیانی مەدەنی سووریا دەبنە قوربانی و دەکوژرێن و بە شێوازێکی نامرۆڤانە کۆمەڵکوژ دەکرێن.

مەسەدە دەستنیشانی کرد کە هێرشی غوتەی ڕۆژهەڵات و عەفرین لە یەک کاتدا بوو و وتی:"  کردەوە نامرۆڤانەکانی. دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە دژی هاووڵاتیانی مەدەنی عەفرین بەردەوامە . سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی،  هاووڵاتیانی  عەفرینیان کردە ئامانج و بەو هۆیەوە بە سەدان هەزار هاووڵاتی بە ناچاری لە عەفرین کۆچیان کرد.

لە بەیاننامەکەی مەسەدە ئاماژە بەو کردەوە هۆڤانە کرا کە لە دوما ڕوویدا و وتی: لە دیمەنەکانی دومادا بە ڕونی دیارە کە لە گازی قەدەغەکراو لە دژی هاووڵاتیان کەڵک وەرگیراوە .لەئەنجامی ئەو هێرشە بە گازی کیمیایی بە دەیان هاووڵاتی گیانی خۆیان لەدەستداوە . ئەو کۆمەلکوژییەی دوما بە دەیان کۆمەلکوژی دیکە کە لەعەفرین  و سووریا بە گشتی ڕویداوە زیاد بوو.

لە کۆتایی بەیاننامەکەی مەسەدە جارێکی دیکە دووپاتیان کردووەتەوە کە ئێمە وەک مەسەدە. ئەو کۆمەڵکوژییەی کە لەدژی هاووڵاتیانی دوما پێکهاتووە بەتوندی شەرمەزار دەکەین ولە- تەواوی لایەنە پێوەندیدارەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ داوادەکەین کە بە شێوازێکی جیدی لە دژی بکوژان هەڵوێست بگرن،تا کۆتایی بە کوشتنی هاووڵاتیانی مەدەنی لە سووریا بهێبرێت.

مەسەدە پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی ئەو کۆمەڵکوژییە کردووە  و بۆ بریندارەکانیش هیوای زوو چاک بوونەوەخواستووە.

 

ک-ش