ناسنامەی ٩ شەهیدی تری بەرخۆدانی شکۆ ئاشکرا کرا

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک قەسەدە ناسنامەی ٩ شەڕڤانی تری بەرخۆدانی شکۆی ئاشکرا کرد کە لە گرێ سپی و سەرێکانی شەهید بوون.

قەسەدە لە بەیاننامەیەک دا رایگەیاند کە ئەو ٩ شەڕڤانە لە پرۆسەی بەرخۆدانی شکۆدا لە بەرواری نێوان ١٣ بۆ ٢٨ی تشرینی یەکەم لە ئەنجامی رووبەرووبونەوەی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی دا لە گرێ سپی و سەرێکانی گیانیان بەخت کرد.

قەسەدە رایگەیاند سوپای تورک و چەتەکانی، گوندەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا تۆپباران دەکات و بێ ئەوەی شەڕڤان و مەدەنی لە یەک جیا بکاتەوە کوشت وکوشتار ئەنجام دەدات و جەختیشی کردەوە کە لە دژی هێرشی داگیرکەران، هێزەکانیان لە بەرخۆدانێکی بێوێنەدان و لەم چوارچێوەیەشدا ژمارەیەک شەڕڤان گیانیان بەخت کردوو گەیشتوونەوە ئاستی شەهادەت و وتی: "ئێمەش وەکو هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە بەڵێن دەدەین بە شەهیدان و کەس و کاریان، لە دژی هێرشی داگیرکەران تا دوا هەناسەمان بجەنگین."

ناسنامەی شەهیدان بریتین لە:

نازناو: تێکۆشەر پەنابەر

ناوی تەواو: محمد عبدوللە

ناوی دایک: فاتمە

ناوی باوک: عبدوللە

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: گرێ سپی، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩

........................

نازناو: تیماڤ سەربڵند

ناوی تەواو: زەینەب بەکر

ناوی دایک: حسنا

ناوی باوک: محمدعلی

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: گرێ سپی، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩

......................

نازناو: چەکدار ئامەد

ناوی تەواو: محمد صبری

ناوی دایک: نەییما

ناوی باوک: صبری

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: گرێ سپی، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩

......................

نازناو: دلگەش جیلۆ

ناوی تەواو: محمد موراد

ناوی دایک: ئەزدیهار

ناوی باوک: حەسەن

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ئالیێ، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩

........................

نازناو: دەمهات بۆتان

ناوی تەواو: یوسف حەجی

ناوی دایک: هەدیە

ناوی باوک: حەجی

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: گرێ سپی ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩

.......................

نازناو: دەنیز ئامەد

ناوی تەواو: ئەسرا فەوزی

ناوی دایک: باسێ

ناوی باوک: فەوزی

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: سەرێکانی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠

............................

نازناو: دەنیز رۆژهات

ناوی تەواو: مەرزین حسێن

ناوی دایک: سیمزەر

ناوی باوک: حسێن

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: گرێ سپی ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩

......................

نازناو: زیلان کۆبانێ

ناوی تەواو: وەحیدا دەروێش

ناوی دایک: رەبیعا

ناوی باوک: دەهام

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: سەرێکانی، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩

..........................

نازناو: سەرهلدان کۆبانێ

ناوی تەواو: محمد خەلیل

ناوی دایک: ئیسلەم

ناوی باوک: مسلم

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: سەرێکانی ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩

ز.ش