ناوی نوێی داعش: سوپای نیشتیمانی سوریا

ئەو چەتانەی کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ژێر ناوی "سوپای نیشتمانی سوریا (جێش وەتەنی) " کۆیکردوونەتەوە و لە هێرشەکانیدا بۆ داگیرکردنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەکاریان دەهێنێت، ئاشكرا بوو پێشتر لە ناو داعشدا بوون و تاوانی مرۆیییان ئەنجامداوە.

خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورک بۆ چەتەکان " جێش وەتەنی" وتی، "ڕۆڵەی هەرێمەکەن". ئەردۆغانیش وتی، "موجاهیدی ژیانەوەی تایبەتن". لەناو چەتەکاندا ژمارەیەک کەس هەن کە لە ناو داعشیشدا بەرپرسیاری پلە بەرز بوون. ئاژانسی هەواڵی هاوار ناوی ٧٦ ئەندامی داعشی ئاشکرا کرد کە دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکردنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەکاریان دەهێنێت.

هەموو ئەو چەتانە کە تاوانی شەڕیان ئەنجامداوە لە هەرێمەکانی حەلەب و عەزاز لەگەڵ دەوڵەتی تورک بوون بە یەک. لە ئێستاشدا لە سەرێکانی و گرێ سپی لەگەڵ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرش دەکەنە سەر گەلی کورد.

ئەم لیستەی کە لە خوارەوە ئامادەکراوە نیشانەی ئەوەیە کە چەتەکانی داعش بۆ "سوپای نیشتمانی سوریا" گۆڕاوە و لە ژێر فەرمانی ئەردۆغان و دەوڵەتی تورکدایە.

١- باسڵ محەمەد عەلەلی: نازناو: تەڵحا

لە شاری حومسی سوریا لەدایک بووە. تەمەنی ٢٣ ساڵە. ٢٠١٣ بەشداری لە داعش کردووە. ٢٠١٧ لە حەلەب چووەتە ناو ڕیزی تومەنا هەمزە کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە پشتگیری لێدەکرێت. ئێستا لە سولوکە و بە ناوی سوپای نیشتیمانی سوریا شەڕ دەکات.

٢- باسڵ غەسان ئەلەسورا: نازناو: ئەبو ئۆسامە ئەلشامی

لە ساڵی ١٩٩٣ لە شام لەدایکبووە. ٢٠١٢ لە غوتە بەشذاری لە ئەلنوسرە کردووە. ٢٠١٤ چووەتە سوید و لەوێ بووە بە داعش. ٢٠١٦ بە ناوی داعش گروپی ئەمین خاریجی دروست کرد و بوو بە ئەمیری گروپەکە. ٢٠١٧ چووەتە تورکیا. لەگەڵ گروپی هەمزە بەشذاری لە داگیرکردنی عەفریندا کرد. ئێستا لە گرێ سپی لەگەڵ دەوڵەتی تورکە.

٣- بەشار سمید: نازناو: ئەبو ئیسلامی ئەلقەلەمونی

ساڵی ١٩٩٤ لە ناوچەی نەبیکی سەر بە شام لەدایکبووە. ٢٠١٤ بەشداری لە داعش کردووە. لە تەمدور و تەنەف بەشداری لە شەڕدا کردووە. ٢٠١٧ چووەتە ئیدلب و لەگەڵ ئەبو ئەیمەن ئەلعێراقی چووەتە تورکیا. وەک فەرماندەی گروپی تەحریر ئەلشەرقیە بەشذاری لە داگیرکردنی عەفرین کردووە. ئێستا لە سەرێکانیە.

٤- بەشیر ئەلئەموری: نازناو: ئەبو ئەحمەد ئەلتەدموری

لە ساڵی ١٩٩٠ لەدایکبووە. ٢٠١٤ لە حومس بەشذاری داعش بووە. ٢٠١٧ چووەتە عەزاز. لەگەڵ گروپی سوڵتان موراد کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە دروسکراوە، بەشداری داگیرکردنی عەفرین بووە. ئێستا لە سەرێکانیە.

٥- عەبدوڵلا ئەحەمد ئەلئەبدەلاح

لە ساڵی ١٩٩١ لە حومس لەدایک بووە. ٢٠١٤ بەشذاری داعش بووە. کاری هەواڵگری و ڕێکخستنی کردووە. لە تەنەف لەدژی فڕۆکەخانەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێرشی ئەنجامداوە. دوای چووەتە غوتە. بەشذاری زۆر دزی و تاڵاندا کردووە. ٢٠١٦ چووەتە ئەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی تورکدان و بەشذاری لە گروپی ئەلهەمزە کردووە. ئێستا لە سەرێکانیە.

٦- عەبدوڵا ئەلشیمەری: نازناو: ئەبو تەڵحا ئەلشیمەری

تەمەنی ٢٠ ساڵە، لە شاری تەدموری لەدایکبووە. لە ساڵی ٢٠١٥ لە دێرەزۆر بەشداری داعش بووە. ٢٠١٨ چووەتە حەلەب و بووەتە ئەندامی چەتەکانی ئەحرار شەڕقیە. ئێتسا لە گرێ سپیە.

٧- عەبدوڵا ئەلزرێر: نازناو: ئەبو جەعفەر

لە ساڵی ١٩٩١ لە حومس لەدایکبووە. ٢٠١٢ چووەتە ناو ئەلنوسرە. ٢٠١٤ لە شام بووەیە داعش. لە شام، حەلەب و ئەلبیتیر شەڕی کردووە. ٢٠١٧ چووەتە تورکیا. لە تورکیا پەروەردەی سەربازی بینیوە. لە ژێر کۆنتڕۆلی میت گروپی لیوا ئەلئیسلامی دروست کرد. بەشداری لە داگیرکردنی عەفریندا کرد. ئێستا لە گرێ سپیە.

٨- عەبدوڵا محەمەد ئەلیوێد: نازناو: ئەبو سەیف ئەلحەلەبی

لە ناوچەی سفیرای حەلەب لە ساڵی ١٩٨٩ لەدایکبووە. ٢٠١٥ لە حەلەب بەشداری داعش بووە. ٢٠١٦ لە سەر ئەکاونتەکەی لە تویتەر وێنەی خۆی لە تەبقا لەسەر دۆشکە بڵاوکردبووەوە. ٢٠١٧ دەچێتە ئیدلب و لەوێوە دەچێتە تورکیا. لەناو گروپی هەمزە بەشداری لە پەروەردەی سەربازی تورک دەبێت. ئێستا لە گرێ سپیە.

لە وێنەیەکدا لەگەڵ کەسێک بە ناوی عەبدوڵا لەناو سوپای تورک دەردەکەون.

٩- عەبدوڵا ئەحمەد ئەلئینزی: نازناو: ئەبو محەمەد ئەلجەزراوی

لە ڕیازی پایتەختی سعودیە لەدایکبووە و ٢٧ ساڵە. لە ڕێگەی تورکیاوە بەشداری داعش بووە. لە ڕەقا و حومس شەڕی کردووە. لەگەڵ گروپی ئوسود ئەلعەدنانی بەشداری شەڕی منبج کردووە. ٢٠١٨ چووەتە عەزاز. دواتر لەژێر کۆنتڕۆلی دەوڵەتی تورک بەشداری ئەحڕار ئەلشەرقیە کردووە. ئێستا لە گرێ سپیە.

١٠- عەبدولڕەحمان محێمید: نازناو : قەسورە ئەلدێری

لە ساڵی ١٩٩٢ لە زێرەزۆر لەدایکبووە. لە دێرەزۆر بەشداری ئەلنوسرە بووە. لە دێرەزۆر، دەرعا، حەما شەڕی کردووە. ٢٠١٥ لە حەما ئەمیری ئەلنوسرە بوو. لە کاتی شەڕدا وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاودەکردەوە. ٢٠١٦ بەشذاری لە ئەحڕار ئەلشەرقیە کرد کە لە لایەن تورکیاوە دامەزرا. ئێستا لە گڕی سپییە.

١١- نازناو: ئەبو فەیسەڵ ئەلنحێمی

ساڵی ١٩٩٠ لە تودمور لەدایکبووە. ٢٠١٤ لە حومس بەشذاری داعش کردووە. چەکی قوڕسی داعشی بەکاردەهێنا و مامۆستای چەتەکانی داعش بوو لە ڕووی سەربازی. چووتە ئیدلب و لەناو چەتەکانی فەیلەق ئەلشام بەشداری لە شەڕدا کردووە. ئەو و ٢٠ چەتەی تر لەو گروپە جیادەبنەوە و بەشداری لە گروپی دوڵتان موراد دا دەکەن. ئێستا لە سەڕیکانیە.

١٢- نازناو: ئەبو عومەر ئەلهاتم

تەمەنی ٢٣ ساڵە. لە ڕەقا لە ناوچەی کەسرەت جمها لەدایکبووە. ٢٠١٥ بەشذاری داعش بووە. ٢٠١٧ لە حەلەبەوە چووەتە عەزاز. لەگەڵ چەتەکانی ئەحڕار شەرقیە لەگەڵ دەوڵەتی تورک بەشذاری لە داگیرکردنی سەرێکانیدا کردووە. ئێستا لە سەرێکانیە.

١٣- ئەبو سلێمان ئەلمنبجی

تەمەنی ٣٤ ساڵە لە منجب لەدایکبووە. ٢٠١٥ لە ڕەقا بەشذاری داعش کردووە. ٢٠١٧ چووەتە عەزاز و بەشداری گروپی چەتەکانی ئەحڕار شەرقیە بووە. لەگەڵ دەوڵەتی تورک بەشذاری لە داگیرکردنی گرێ سپیدا کردووە. ئێستا لە گرێ سپییە.

١٤- نازناو: ئەبو وەفا ئەلتونسی

تەمەنی ٣٥ ساڵە و لە تونس لەدایکبووە. لە ڕێگەی تورکیاوە لە سالی ٢٠١٤ بەشداری داعش کردووە. لە ڕەقا ئەمیری شەڕی داعش بووە. دواتر بە هەمان ئەرک چووەتە دێرەزۆر. مامۆستای شەڕی چەتە نوێکانی داعش بووە. ٢٠١٧ چووەتە عەزاز و بەشذاری لە گروپی ئەحرار ئەلشەرقیەدا کردووە. لەناو ئەو گروپەدا بەناوی ئەبو وەفا مامۆستای پەرووەردە بووە. ئێستا لە سەرێکانییە.

١٥- ئەدهەم فەتەح ئەلشکەرچی

لە سالی ١٩٩٩ لە دێرەزۆر لەدایکبووە. ٢٠١٣ بەشذاری داعش کردووە. لە سۆخان، تەدمور و دێرەزۆر شەڕی کردووە. ٢٠١٧ چووەتە باب و عەزاز. لە ئیدلب لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە دەستگیر دەکرێت و بەشذاری شەڕی پێدەکرێت و ئێستا لە سەرێکانیە.

١٦- ئەحمەد ئەلعەلی ئەلجاسم ئەلعومەر: نازناو: ئەبو ئیسلام ئەلشامی

تەمەنی ٢٨ ساڵە لە ناوچەی ئەلکەسراتی سوریا لەدایکبووە. ٢٠١٥ لە ڕەقا بەشداری داعش بووە. چەکی قوڕسی بەکارهێناوە، ٢٠١٧ چووەتە ڕاعی و لەوێ بەشداری لە گروپی ئەلشەرقیەدا کردووە. ئێستا لەگرێ سپییە.

١٧- ئەحمەد ئەلحامید: نازناو: ئەبو فورات ئەلحسمی

لە ساڵی ١٩٩٤ لە شاری تەدموری سوریا لەدایکبووە. ٢٠١٥ بووە بە ئەندامی داعش. پلاندانەری داعش بووە. ٢٠١٧ چووەتە عەزاز و لەوێوە بووەتە ئەندامی گروپی ئەلهەمزە. لە وێنەیەکدا لەناو چەتەکانی داعش و لە وێنەیەکیشدا لەگەڵ چەتەکانی تورک دەردەکەوێت.

١٨- ئەحمەد خالید ئەلڕەحمان: نازناو: ئەبوماریا ئەلئەنساری

لە سالی ١٩٩٣ لە شام لەدایک بووە. ٢٠١٣ بەشداری سوپای ئازادی سوریا بووە. لە چوارچێوەی بەرنامەی پەروەردە و ئاڕاستەکردنی ئەمریکا و تورکیادا بەشداری ژمارەیەک خولی کردووە. ٢٠١٤ لە سوپای ئازاد جیابووەوە و بەشداری داعش بوو.

٢٠١٩ چووەتە ئیدلب  و دواتر بەشذاری لە گروپی هەمزەدا کردووە. مستەفا ئەللوبنانی مامۆستای فێرکردنی چەکی بووە. ئێستا لە گرێ سپیە. لە ناو داعش و لەناو ئەلهەمزە وێنەی هەیە.

١٩- عەمی حەسەن تەها: نازناو: ئەبو دەولە هارون

لە گەڕەکی موەزەفینی دێرەزۆر لەدایکبووە و تەمەنی ٢٧ ساڵە. ٢٠١٥ لە شەداد بەشداری داعش بووە. ٢٠١٧ چووەتە عەزاز و بووە بە ئەندامی گروپی ئەحرار شەرقیەی گرێدراوی دەوڵەتی تورک. ئێستا لە سەرێکانیە.

٢٠- ئەروا ئەشەد ئەلدحێفیس: نازناو: ئەبو سەمیر ئەلحماسی

لە گوندی خنێفیسی حومس لەدایکبووە. ٢٠١٤ بووە بە داعش. لە حومس، سوێدا و تەنەف شەڕی کردووە. ٢٠١٧ چووەتە تورکیا. بووەی بە یەندامی گروپی سوڵتان موراد و لەگەڵ دەوڵەتی تورک لە ئیدلب بەشداری لە شەڕدا کردووە. دواتر بووتە ئەندامی گروپی ئەحڕار شەرقیە و لەگەڵ ئەو گروپە بەشذاری لە داگیرکردنی سەرێکانیدا کردووە.

لە دوو وێنەدا یەکێکیان لەگەڵ داعش و دوەمیشیان لەگەڵ چەتەکانی تورک دەردەکەوێت.

٢١- فایز ئەلعبد ئەلکریم: نازناو: ئەبو فاتمە الرقاوی

تەمەنی ٢٣ ساڵە لە رەقا لەدایک بووە. ساڵی ٢٠١٤ بەشداری گروپی چەتەکانی داعش بووە. لە ناو داعشدا بەرپرسیاری جبەخانەی سەربازی بووە. ساڵی ٢٠١٨ بەشداری گروپی تومەن ئەلحمزە بوو دواتر بەشداری لە شەڕی داگیرکردنی عەفریندا کردووە. لە ئێستادا لە سەرێکانیە.

٢٢- فەقی قوسەی سوڵتان: نازناو: ئەبو تراب ئەلشامی

تەمەنی ٢٣ ساڵەو لە دایکبووی شامە. ساڵی ٢٠١٥ بەشداری داعش بووە. بەشداری لە شەڕەکانی رەقا و حمس و دێرزور دا کردووە. ساڵی ٢٠١٧لە حەلەبەوە چووە بۆ عەزاز و لە وێ بەشداری احرار الشرقیە بووە. لە ئێستادا لە گرێ سپیە.

٢٣- فهد سەلوم ئەل ئدلبی: نازناو: ئەبو علی حواجز

تەمەنی ٢٧ ساڵە و لەدایکبووی ئدلبە. ساڵی ٢٠١٤ لە رەقا بەشداری داعش بووە. ساڵی ٢٠١٧ لەو ناوچانەی لە ژێر کۆنتڕۆلی دەوڵەتی تورکدایە، بەشداری گروپی چەتەکانی ئەحرار ئەلشرقیە بووە. دواتر لەگەل سوپای تورک بەشداری چەندین شەڕی داگیرکەرییدا کردووە. لە ئێستادا لە گرێ سپیە.

٢٤- فهد خەلەف ئەل علی ئەل سەعید: نازناو: سەیف ئەل ئیسلام

ساڵی ١٩٩٨ لە گرێ سپی لە دایک بووە. ساڵی ٢٠١٥ لە رەقا بەشداری تیرۆرستانی داعش بووە. لە رەقاو دێرزۆر بەشداری چەندین شەڕ بووە. ساڵی ٢٠١٧ دەچێت بۆ عەزاز و لەوێ بەشداری گروپی توومەن ئەل حمزە دەبێت. بەشداری لە شەڕە داگیرکەریەکانی سەرێکانیدا کردوو. لە ئێستادا لە سەرێکانیە.

٢٥- فەهد خەلەف نەرجیس: نازناو: ئەبو خەولە مودادات

٢٣ ساڵەو لە دێرزۆر لەدایک بووە. ساڵی ٢٠١٤ بەشداری هێزەکانی داعش بووە. لە رەقا و دێرزۆر بەشداری لە چەندی شەڕدا کردووە. ساڵی ٢٠١٧ چووە بۆ حەلەب و لە وێ بەشداری گروپی ئەحرار ئەل شارقیە دەبێت و بەشداری دایگیرکەریەکەی گرێ سپی بووە و لە ئێستادا لە سلوکە.

نوێدەکرێتەوە....