ناوێکی تری رەنج؛ گەریلا

گەریلا دڵپاک ورمێ ساڵی ٢٠١٥ لە ورمێ بەشداری ریزەکانى گەریلا بووە. کاتێک باسی گەریلا دەکات دەڵێت 'گەریلا ناوێکى تری رەنجە'.

دواى رێکردنێکى دوور و درێژ، پشوویەکمان دا و باسی پەیوەندیی نێوان رەنج و گەریلامان کرد. گەریلا دڵپاک لەوبارەیەوە چیرۆکی بەشداربوونی خۆی بۆ ناو ریزەکانى بزووتنەوەى ئازادی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) گێڕایەوە.

گەریلا دڵپاک ورمێ ساڵی ٢٠١٥ لە ورمێ بەشداری ریزەکانى گەریلا بووە. کاتێک باسی گەریلا دەکات دەڵێت 'گەریلا ناوێکى تری رەنجە'. بەهۆی توڕەیی لە دژی سیستم، لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا بڕیاریدا بەشداری ریزەکانی بزووتنەوەى ئازادی ببێت. گەریلا دڵپاک باسی کاریگەریی خراپی سیستم لەسەر خۆی دەکات و دەڵێت 'ئەو سیستمەى کە ئێمە لە ناویدا گەورە بووین، ئێمەی لە کولتور و رۆشنبیری و زمانمان دوور خستبووە. ئێمە لە راستیی خۆمان و لە گەڕان بە دوای خۆماندا دوور دەخستەوە. رژێمی ئێران ماڵ بە ماڵ، بنەماڵە بە بنەماڵە، گوند بە گوند هەوڵ دەدات لە رێگەى پەروەردەوە کاریگەریی لەسەر گەل دروست بکات. بۆ ئەوەى ژنان و گەنجان لە کولتور و رۆشنبیریی دایکانیان دوور بخەنەوە، هەرچییەکیان لە دەست بێت ئەنجامی دەدەن. بۆیە منیش ئەو سیستمەمم رەتکردەوە".

گەریلا دڵپاک سەرنجی خستەسەر تایبەتمەندیی گشتیی فەلسەفەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە هەموو کەسێک لە ئامێز دەگرێت و وتی "بۆ هەموو گەلان ئەو دەرفەتە رەخسێنراوە، کە لە دەوری فەلسەفەی رێبەرایەتی کۆببنەوە. لێرەدایە کە بەراستی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی ئەو گەلانە لە دەوری یەکتر بە شێوەیەکى بێ هاوتا بەدیهاتووە، چونکە هەموو کەس دەتوانێت خۆی لە ناو ئەو رێکخستنەدا ببینێتەوە. دەتوانێت بە ناسنامەى خۆی و کەسایەتیی خۆییەوە بژیت. کاریگەری و هێز و توانای لەمجۆرەی بزووتنەوەى رێبەرایەتی لەسەر ئەم بابەتە هەیە".

'من ئێستا بە راستیی خۆم گەیشتووم'

گەریلا دڵپاک سەرنجی خستەسەر کاریگەریی گەریلا لەسەر بڕیاری بۆ بەشداربوون و لەبارەى ژیانەوەى گەریلاوە وتی "هێشتا من لە ماڵەوە بووم، قسەکردن، هەڵوێست، رێکردن و رۆیشتن و چەکی گەریلا کاریگەرییەکى گەورەى لەسەرم دروستکردبوو. ئەوان بە پەروەردەى رێبەر ئاپۆدا تێپەڕیوون و بوونی خۆیان بە گەل دابووە قبوڵکردن. دڵسۆزیی گەریلا، هەڵوێستە دروستەکانیان، پاکوخاوێنییان، هاوڕێیەتییان و فیداکارییان کاریگەریی لەسەر من دروستکردبوو. بۆ نمونە لە بەرەکانى شەڕدا بۆ ئەوەى هاوڕێیانى خۆیان بپارێزن خۆیان دەدەن بەر گولـلە بۆ یەکتر. من دەمخواست ببمە هاوڕێی ئەوانە. من دەمخواست بچمە سەر چیاکان. ئێستا گەیشتمە راستیی خۆم".

گەریلا دڵپاک باسی ئەوەیکرد، لایەنگری و خۆشەویستیی مرۆڤەکان بۆچییە و داوای لە گەنجان کرد "رژێمى ئێران بە شێوەیەکى تایبەت گوشار لە گەنجان دەکات. هەوڵ دەدات ژیانێکى دوور لە بەها و پێوەرە مرۆڤایەتییەکان بەسەریاندا بسەپێنێت. دەیەوێت بە فریودان و هەڵخەڵەتاندن گەنجان بخاتە ئەو رێگا چەوتە بێ بەهایە، بۆیە پێویستە و دەبێت گەنجان ئەو ژیانە قبوڵ نەکەن. هێرشی ئاراستەکراو و بەرنامە بۆ دانراو لە دژی گەنجانى رۆژهەڵات هەیە، لەبەر ئەوەش با گەنجان روو لە چیاکان ئازادەکان بکەن.  لێرە کەش و مرۆڤایەتیبوونێک ئافرێنراوە، کە یارمەتیدەر و پاڵپشتی گەنجان دەبێت بۆ ئەوەى خۆیان بناسن. بۆیە زۆر گرنگە گەنجان هۆشیار بن و بە یارییە قێزەون و چەپەڵەکان فریونەخۆن و خۆیان بە رێکخستن بکەن و روو لە چیا ئازادەکان بکەن".

ژ.ت

****

****

****

****