ناڕەزایی لەبەرامبەر هێرشی دەوڵەتی تورک لەدژی گۆڕستانی شەهیدان

خانەوادەی شەهیدانی هەرێمی عەفرین ڕایانگەیاند، گۆڕی شەهیدانی ڕۆژئاوای کوردستان لە لایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە وێران دەکرێن کە هەموو جێگایەکیان لە تیرۆری داعش ڕزگار کرد.

خانەوادەی شەهیدانی هەرێمی عەفرین بۆ شەرمەزارکردنی کردەوەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکان لەبەرانبەر گۆڕستانی شەهیدان لە شاری سەرێکانی ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە شەهیدان شەرەفی ئەوانن، بۆیەش ئەوان بۆ شەهیدان هەموو کاتێک شەڕ دەکەن و لەسەر ڕێچکەی ئەوان خەبات دەکەن.

هەروەها داوایان لە هەموو دەزگا مرۆڤییەکان کرد کە لەدژی کردەوەکانی دەوڵەتی تورک لەبەرانبەر گۆڕستانی شەهیدان بێدەنگ نەبن و هەڵوێستیان هەبێت.

عەدنان شێخ محەمەد بەڕێبوەبەری ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی هەرێمی عەفرین لەبارەی کردەوە تیرۆریستیەکانی تورک و چەتەکانی قسەی کرد و وتی،"سەرەتا سەرمان لەبەرانبەر شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی دادەنەوێنین. لەم ماوەیەی دواییدا سوپای تورک و چەتەکانی گۆڕستانی شەهیدان لە سەرێکانی بۆ ناوەندێکی سەربازی دەگۆڕن. بە توندی ئەو کردەوەیە شەرمەزار دەکەین. بەڵام پێویستە جیهان باش بزانێت کە ئەو شەهیدانەی گۆڕەکانیان وێران دەکرێن، جیهانیان لە داعش ڕزگار کرد. هەروەها ئەگەر مرۆڤێک هێرش بکاتە سەر گۆڕستانی شەهیدان کە گیانی لەپێناو ئارامی جیهاندا بەخت کردووە. ئەوە مرۆڤ نییە. بانگەوازیمان بۆ هەموو کەسانی ئیسلامی هەیە کە ئەگەر ڕاست دەڵێن و ئیسلام، سەیرێکی ئەردۆغانی بکوژ بکەن چۆن گۆڕستانی شەهیدان وێران دەکات."

حسێن موراد و ڕەجەب مستەگا ئەندامانی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی هەرێمی عەفرینیش لەبارەی تیرۆری تورک قسەیان کرد و ڕایانگەیاند،"لە مێژوودا نەبینراوە کە دەوڵەتێک یان حکومەتێک هێرش بکاتە سەر گۆڕستانی شەهیدان و وێرانی بکات. بۆیەش بە توندی هێرشەکان شەرمەزار و ڕسوا دەکەین. ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت بە وێرانکردنی گۆڕستانی شەهیدانمان ئیرادەمان لاواز بکات. بەڵام با بزانێت کە شەهیدان هەبوونی ئێمەن، بۆیەش لە تێکۆشاندا تەئکید دەکەینەوە و تێکۆشانیان سەردەکەوێت. هەروەها بانگەوازیمان بۆ هەموو دەزگا مرۆییەکان ئەوەیە کە شەهیدانمان بۆ مرۆڤایەتی و ئاشتی گیانیان بەخت کردووە و ئێستاش دەوڵەتی تورک گۆڕەکانیان وێران و تێک دەدات و پێویستە بێدەنگ نەبن."

ف.ق