نوێ کرایەوە...لە ئەنجامی دەستڕێژی سوپای تورکیادا ٨ مەدەنی بریندار بوون

دوای ئەوەی هاوڵاتیانی کۆبانێ کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی سەربازیی روسی و تورکییان بەردباران کرد، دەستڕێژی گولە کرا بەناو هاوڵاتیانی مەدەنیدا و لە ئەنجامدا ٨ هاوڵاتی بریندار بوون  کە دووانیان رۆژنامەنووسن.

دوای ئەوەی ئەمرۆ بۆ جارێکی دیکە کاروانێکی هاوبەشی سەربازیی سوپای روسیا و سوپای تورکی داگیرکەر بە ئۆتۆمبیلی سەربازی و زرێپۆشەوە لە گوندەکانی دەوروبەری کۆبانێ دەستی بە گەشتێکی سەربازی کرد، رووبەرووی ناڕەزایەتی دانیشتوانی کۆبانێ بوویەوەو لە لایەن هاوڵاتیانەوە بەردباران کران.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ سەربازانی تورک لە گوندی کۆپنگار، دەستڕێژی گەلەیان کردووە بە ناو هاوڵاتیانداو لە ئەنجامدا ٨ کەس بریندار بوون کە دووانیان رۆژنامەنووسن. هەروها زانراوە کە ٤ کەسیان بە قوڕسی بریندار بوون و بارودۆخی تەندروستیانی ناجێگیرە.

سەربازانی تورکی داگیرکەر تیمی رۆژنامەوانی (ژنTV  ) و (رۆناهی TV)یان بە ئامانج گرت و لە ئەنجامی دەسترێژی گولەدا زۆزان رەمەزان بەرکەل پەیامنێری (ژنTV  ) بریندار بوو کە یەکێکە لەو ٨ بریندارە و کامێرای کاری رۆژنامەوانیشی شکا.

دوێنیێ ١١ی تشرینی دووهەمیش لە ناوچەی دربێسی بە هەمان شێوە کاروانە لەشکەرییە هاوبەشەکەی روسیا و تورکی داگیرکەر، رووبەرووی ناڕەزایەتی توندی دانیشتوانی ناوچەکە هاتبوون و بەردبارانیان کردبوون.

ئەمە چەندین جارە کاروانەکانە هاوبەشە سەربازییەکان، رووبەرووی نارەزایەتی توندی جەماوەر دبنەوەو لە ٨ی ئەم مانگەشدا لە ناوچەی گرکێ لەگی دوای ناڕەزایەتیەکی توندی هاوڵاتیانی ناوچەکە، گەنجێک بە ناوی سەرخۆبوون عەلی بە دەستڕێژی گولەی داگیرکەرانی تورکی فاشیەوە شەهید بوو ٥ هاوڵاتی تری مەدەنیش بریندار بوون.

ز.ش