نەتەوە یەکگرتووەکان: پێویستی سوریا بە پلانێکی خێرا هەیە

کۆمسیۆنی ڵێکۆلینەوەی سوریای سەربەخۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد و ڕایگەیاند، پێویستی سوریا بە پلانێکی خێرا هەیە.

کۆمسیۆنی ڵێکۆلینەوەی سوریای سەربەخۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد و داوای کرد بۆ سوریا هەنگاوی خێرا بنرێت.

'پێویستە شەڕ ڕابگیرێت'

لە ڕاگەیەنراوی کۆمسیۆنەکەدا ئاماژە بەوەدرا، بۆ ئەوەی ڕێگا لە قەیران و مەترسیەکان بگیرێت پێویستە شەڕ رابگیرێت. باسی ئەوەکرا، نیوەی نەخۆشخانەکان کار ناکەن و ٧٠% کارمەندانی تەندروستیش بە هۆی شەڕەوە وڵاتیان جێهێشتووە و زۆر جاریش هێرشکراوەتە سەر کارمەندانی تەندروستی.

بڕیاری قەسەدە لە جێی خۆیدایە

Paûlo Pînheîro سەرۆکی کۆمسیۆنەکە ڕایگەیاند، بۆ ڕێگریکردن لە تراژیدی پێویستە لایەنەکان بە پێی بانگەوازی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ بجوولێنەوە.

هەروەها تەئکید لەوەکرایەوە کە بڕیاری هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بڕیارێکی ڕاستە.

ئەوەخرایەڕوو، پیویستە زیندانیە منداڵەکان، پیر و خاوەن پیداویستی تایبەتیش ئازاد بکرێن.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا کۆمسیۆنەکە وتی، "پێویستە حکومەتی سوریا، هەموو لایەنەکانی سوریا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ڕێگریکردن لە تراژیدی بە خێرا بجوولێنەوە و پێویستی بە پلانێکی خێرا هەیە."

ف.ق