نەتەوە یەکگرتووەکان: ژمارەی ئاوارەکانی عەفرین لە ئاوارەکانی غۆتە زیاترن

علی زەعتەریی، ڕێکخەری پەیوەندیە مرۆییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سووریا،ڕایگەیاند: ژمارەی ئەو ھاووڵاتیانەی بەھۆی ھێرشەکانی تورکیاوە بۆ سەر عەفرین ئاوارە بوون، زۆر زیاترە لەژمارەی ئەو ھاووڵاتیانەی کە لە غۆتەی ڕۆژھەڵات ئاوارە بوون.

ئەم لێدوانانەی زەعتەری لە میانی بەرنامەی "شەقامی دبلۆماسی"، کەناڵی عەرەبیەدا ھات، کە ئەمڕۆ ٣١مارس/١١خاکەلێوە، بەمیوانداریتی زەعتەری، ئەنجامدرا.

زەعتەری لەو چاوپێکەوتنەدا ئەوەشی ڕونکردەوە تائێستا حکومەتی تورکیا ڕونکردنەوەی دەربارەی ڕێگریکردن لە گەشتنی ھاوکاری مرۆیی بە ئاوارەکانی عەفرین نەداوە.

عەلی زەعتەری ئەوەشی ئاشکراکرد، زیاتر لە ١٨٠ ھەزار ئاوارەی عەفرین، پێویستیان بەھاوکاری بەپەلەیە.

زەعتەری لەبەرامبەر ئاستەنگ کردنی ھاوکارییە مرۆییەکان لەلایەن تورکیاوە وتی: دەوڵەتی تورکیا، ڕونکردنەوەی لەسەر ئاستەنگ کردنی ئەو ھاوکارییانە نەداوە وکۆمەڵگەی نێو دەوڵەتیش وەک چۆن لەبەرامبەر پێشێلکارییەکانی سوپای تورکیادا بێدەنگ بوو، لەبەرامبەر ڕێگریکردن لەگەشتنی ھاوکارییەکان بۆ ئاوارەکانی عەفرین بێدەنگە.

ئەم ووتانەی عەلی زەعتەری لەکاتێکدایە، ئیدارەی خۆبەرێوەبەری کانتۆنی عەفرین ڕایگەیاندووە، لە ترسی کۆمەڵکوژیکردنیان، زیاترلە ٣٠٠هەزار ھاووڵاتی شاری عەفرین، ئاوارەی ناوچەکانی شەھبا و شەرا بوون و لە دۆخێکی مرۆیی سەختدا دەژین.

ک-ع

ک-ش