نەپەگە لە ١٦مین ساڵیادیدا، هەنگاوی ١ی حۆزەیرانی پیرۆز کرد

فەرمانداری بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) ١٦مین ساڵیادی ١ی حۆزەیرانی ٢٠٠٤ی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند، گەریلا بە تێگەیشتنی هەنگاوەکە دەکەوێتە سەردەمێکی نوێ.

فەرمانداری بڕیارگەی ناوەندی نەپەگە لە ڕاگەیەنراوێکدا هەنگاوی ١ی حۆزەیرانی پیرۆز کرد و وتی،"هێزەکانی هەپەگە دەبنە گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک. گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە سەدەی ٢١دا گەریلایەتی پرۆفیشناڵ پیشانی هەموو جیهان دەدەن."

ڕاگەیەنراوی فەرماندەیی بریارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) بەم شێوەیەیە:

"هەنگاوی ١ی حوزیران کە وەک هەنگاوێکی مێژوویی لەدژی داگیرکەری قڕکەر دەستیپێکرد و سەروەری قڕکەر وڵامی هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆی نەدابوو. ئێمە ساڵیادی ١ی حوزەیران لە ڕێبەر ئاپۆ، لەگەلەکەمان، لە مرۆڤایەتی دیموکراتی و هەموو هەڤاڵان پیرۆز دەکەین. پێشەنگە قاڕەمانەکانی مێژوویی وەک ئەرداڵ، عادل، ڕەشید، ڕۆژین، ئازاد، بەرچەم، بەدران، بۆتان، باران، چەتین، ئارمانج، کەمال، وڵات و دەلال، ئاتاکان، دۆغان، وەدات، باگەر، جەمشید، تێکۆشەر، عەلی، شەڤین، چیچەک، زین و تا زەکی شەنگالی، هەڵمەت، سینان، جەمیل، دەمهات و یادی هەموو شەهیدە قاڕەمانەکانی ئەم قۆناغە بەڕێزەوە دەکەینەوە و بەڵێنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە کە بیرەوەریەکانیان لە سەرفرازی کوردستانی ئازاد و ڕێبەرایەتی ئازاددا دەمێننەوە.

لە بەرانبەر پلانی لەناوبردن کە بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی داڕێژرابوو، هەنگاوی ١ی حۆزەیرانی ساڵی ٢٠٠٤ ، وڵامێکی بەهێز بوو، بۆ سیاسەتی تەسفیە و لەناوبردن. بەم تێکۆشانە لە ناو قۆناغەکەدا، گەشەدانی گرنگ بەدەستهێنران و ڕێگای ڕزگاری دیموکراتی دیاری کرا. هەنگاوی ١ی حۆزەیران بە شەڕی گەریلا و سەرهەڵدانی گەلە وڵاتپاریزەکەمان، چارەسەری دیموکراتیک و دۆزی کوردی کردە ڕۆژەڤ. ئەگەر ئەمڕۆ باسی نزیکبوون لە ئازادی کورد دەکرێت، پێویستە بزانرێت کە بە هەڵوێستی واتادار و مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ لەدژی سیستمی ئەشکەنجەی ئیمڕالی و لەسەر بناغەی هەنگاوی ١ی حۆزەیران، بە داستانی بەرخۆدانی شەهیدە قاڕەمانەکانمان بە فیداکاری گەلەکەمان بەدیهاتووە.

تێکۆشانی ئازادی گەلی کوردستان لە ١٦مین ساڵیادی هەنگاوی ١ی حۆزەیراندا بە تێگەیشتنێکی هەنگاوەکە بەردەوامە. لە بەرانبەر شەڕی قڕکەر و داگیرکەری ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپە لەسەر بناغەی شەڕی گەلی شۆرشگێری تێکۆشانمان کەوتووتە قۆناغێکی نوێ. گەریلاکانی کوردستان کەلوپەلی هەواڵگری و ئەو تەکنیکەی لە دەستی هێزە داگیرکەرەکاندایە، بە تەنکنیکی خوڵقێنەری هێزی مرۆڤی پووچەڵ کردووەتەوە. گەریلاکان کو خۆیان لەسەر فەلسەفەی ئاپۆیی بنیاتناوە، لە بەرانبەر کەلوپەلی دوژمن و دەرفەتی هەواڵگێری بە پێی سەردەمەکە، باش بەکاردەهێنن. بەم پەرسپەکتیفە پڕۆژەی بنیاتنانی نوێی کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا دەستی پێکراوە، تا ئاستێکی بەرز جێبەجێ کراوە. لە سایەی ئەزمون و ڕەنجی تا ئێستای گەریلاکانی ئازادی کوردستان، لەسەر هێڵی شەهیدە قاڕەمانەکان و ڕێبەر ئاپۆ گەریلا بەهێزتر دەبێت و جارێکیتر دەیسەلمێنێت کە هیچ کاتێک تێکناشکێت.

هەموو هێزەکانی هەپەگە لە ١٧مین ساڵی هەنگاوی ١ی حوزەیراندا، دەبنە گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتی. لە بەرانبەر تەکنیکی دوژمن، تەکنیکی مرۆڤ و عەقلی مرۆڤ و تەکنەلۆژیا ئاوێتە دەکەن و بە خوڵقاندنێکی گەورەوە شەڕی گەریلا دەکەوێت قۆناغێکی نوێوە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە سەدەی ٢١دا، گەریلای پرۆفیشناڵ پیشانی هەموو جیهان دەدەن.

دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بەرهەمێکی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستە، جارێکی تر ئاشکرای کرد کە هێڵێ ڕێبەر ئاپۆ، تاکە ڕێگەچارەیە. لە بەرانبەر مۆدێرنیتەی کاپیتالیست ئەمڕۆ ئەگەری سەرکەوتنی مۆدێرنیتەی دیموکراتی گەلان زیاتر بووویە. لەسەر ئەم بناغەیە بە زانابوون، گەریلاکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک ڕۆڵێکی گەورە دەگێڕن، لە سەر فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ئەرکەکانیان بە شێوەیەکی فیداکاری و بە گەورەیی جێبەجێ دەکەن.

لەسەر ئەم بناغەیە گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە بەرپرسیاریەکی گەورەوە پێشوازی لە ١٦مین ساڵیادی ١ی حۆزەیران دەکەن، خاوەن بڕیارن کە ١٧مین ساڵیادی ١ی حۆزەیران، بکەنە ساڵی سەرکەوتن. ڕژێمی ئاکەپە و مەپەهە کە لەبەرانبەر تێکۆشان و بەرخۆدانی گەلان تەنگەتاو بووە، هەموو هیواکانی بە تەکنیک و ئارگۆمەنی دەروونیەوە بەستووەتەوە.  لە هەمانکاتدا هێڵێ نۆکەری خستووەتە سەرکار. لەم سەردەمە گرنگەی مێژووی تێکۆشانماندا، گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە ڕۆحێکی فیدایی ئاپۆیی، بە ئەزموونە قوڵ و ئایدۆلۆژیەکەیان لەسەر هێڵی شەهیدە قاڕەمانەکانمان خۆیان ڕێکدەخەن و بەرپرسیاری سەردەمی نوێ بە بڕیارێکی گەورەوە جێبەجێ دەکەن.

ئێمە جارێکی تر هەنگاوی ١ی حۆزەیران لە هەموو گەلەکەمان، دۆستەکانمان و لە هەموو هەڤاڵەکانمان پیرۆز دەکەین و هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو شەڕڤانانی ئازادی ڕێپێوانی کوردستانی ئازاد و ڕێبەرتی ئازاد و هەموو هێزەکانی تێکۆشان دەخوازین."

ف.ق