نەپەگە یادی شەهید خەمگین سەتکاری بەرز راگرت

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە - NPG) رایگەیاند، لە هێرشی ئاسمانیی رۆژی ٢٦ی ئایار / ٥ی جۆزەردان بۆ سەر مەتینا گەریلایەک بەناوی عەبدوڵا تەمەل (خەمگین سەتکار) شەهید بووە و سەرەخۆشیان لە بنەماڵەکەی و گەلی کوردستان کرد.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە - NPG) لەو بارەیەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیاندراوەکەی نەپەگە بەمشێوەیەیە:

"لە هێرشی ئاسمانیی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩ / ٥ی جۆزەردان، لە هەرێمی مەتینای هەرێمەکانی پاراستنی میدیا هاوڕێی هێژامان خەمگین سەتکار (عەبدوڵا تەمەل) گەیشتە کاروانی شەهیدان.

نازناو: خەمگین سەتکار

ناو و پاشناو: عەبدوڵا تەمەل

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک – باوک: هەدیە – ئیسماعیل

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩ / ٥ی جۆزەردان/ مەتینا

هەڤاڵمان خەمگین (عەبدوڵا تەمەل) لە گوندی سەتکار لە ناوچەی ئەلکێ لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزی عەشیرەتی گراڤی لەدایکبووە. بنەماڵەکەی لە هەڵمەتی ١٥ی تەباخی تێکۆشانی ئازادیدا رەنجێکى بەرچاویان دا.

 هەڤاڵمان خەمگین یەکێک و لەو کەسانە بوو کە زۆر پەیوەست و گرێداری وڵاتپارێزی، شۆڕش و شەهیدان بوو. پۆلیس و جەندرمەکانی دەوڵەتی کۆماری تورکیای داگیرکەر زۆر ئەشکەنجەیان دا و چەندین ساڵ لە زینداندا مایەوە، بەڵام لە هێڵی بەرخودان هیچ کات کۆڵی نەدا و وێڕای ئەوەی قوربانیی قورسی دا، بەڵام سوربوو لەسەر بەرخودان و هەنگاوێکیش پاشەکشەی نەکرد.

لە ٩ ساڵی دوایدا تێکۆشانەکەی وەکو شۆڕشگێڕێک و کادیرێکی پەکەکە درێژە پێدا و لە ئاستێکی بەرزدا بووە گەریلایەکی پرۆفیشناڵ. لە هەرێمەکانی مەتینا و حەفتەنین، ئەرکی فەرماندەیی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ گەل بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە بەڕێوەبرد. بە بوێریی و دروستی و وڵاتپارێزی و کەسایەتییە گەلپارێزییەکەی، لەناو گەلی هەرێمەکەدا بووە خاوەن پێگە و جێگایەکی تایبەت.

 بە درێژایى تەمەنی و بە پەیوەستبوون و بە گرێدراوبوونی بە خاک و بەها کۆمەڵگەییەکانی، بە وڵاتپارێزیی هەرێمی بۆتان و بە نوێنەرایەتیکردنی بەهێزی هێڵی رێبەرایەتی و شەهیدان بووە کەسایەتییەکی شۆڕشگێڕی نمونەیی.

 سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێزمان دەکەین و بەڵێن دەدەین، کە تۆڵە لە دەوڵەتی داگیرکەریی کۆماری تورکیا بکەینەوە و شایستەی ئەو بین.

 بانگەواز لە گەلەکەمان لە بۆتان و بادینان دەکەین، کە خاوەنداری لە هێڵی وڵاتپارێزیی هەڤاڵ خەمگین بکەن و لەدژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و فاشیست و هاوکارەکانی بوەستنەوە". 

ر.م